ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ناوی ژمارەیەک ئەمیری کوژراوی داعش بڵاودەکاتەوە

23-01-2015
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، کە لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکانی دوو رۆژی رابردووی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری دیجلە و باشووری سەدی موسڵ "زیاتر لە 200" تەرمی چەکدارانی داعش بەجێماوەو ژمارەیەکی زۆرتریشیان لێ کوژراوە.

بەپێی ئەو راگەیێندراوە، کە ئەمڕۆ هەینی بڵاوکراوەتەوە، دوای بەدواداچوونی وردی هەواڵگری، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پشتڕاستیدەکاتەوە کە دوو سەرکردەی باڵای داعش لەو ئۆپەراسیۆنەدا کوژراون، کە بریتین لە (سەلمان ئەبو خاسە) و (ئەبو سلێمان). کە یەکەمیان بەرپرسی هێزەکانی ئەمنی خاسەی داعش و هاوکارێکی نزیکی ئەبوبەکر بەغدادی بووەو دووەمیشیان لە سەرکردە باڵاکانی داعش و سەرپەرشتیاری گشت دامودەزگا ئیدارییەکانی داعش لە سنووری نەینەوا بووە.

راگەیێندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ناوی 21 ئەمیری رێکخراوی داعشی بڵاوکردووەتەوە، کە لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکانی پێشمەرگەدا کوژراون.

دەقی راگەیێندراوی ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان

لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکانی دوو رۆژی رابردووی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری دیجلە و باشووری سەدی موسڵ، ژمارەیەکی زۆری تیرۆریستانی داعش کوژراون، کە زیاتر لە 200 لاشەیان لە بەرەکانی شەڕدا بەجێماوە. دوای بەدواداچوونی وردی هەواڵگری، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پشتڕاستی دەکاتەوە کە دوو سەرکردەی باڵای داعش لەم ئۆپەراسیۆنەدا کوژراون کە بریتین لە: سەلمان ئەبو خاسە ، بەرپرسی هێزەکانی ئەمنی خاسەی داعش، لە سەرکردەکانی داعش و هاوکارێکی نزیکی ئەبوبەکر بەغدادی، بەرپرس بووە لە کوشتنی سەدان هاووڵاتی. ئەبو سلێمان ، لە سەرکردە باڵاکانی داعش و سەرپەرشتیاری گشت دامودەزگا ئیدارییەکانی داعش لە سنووری نەینەوا.

وێڕای ئەمە ئەنجوومەنی ئاسایش پشتڕاستیدەکاتەوە کە تەنیا لە بەرەی رۆژهەڵاتی دیجلە 21 ئەمیری داعش کوژراون بەم ناوانەی خوارەوە:
1- ئەمیر ئەبو ئەوس
2- ئەمیر ئەبو وەلید
3- ئەمیرئەبو حەمزە مزرع
4- ئەمیرئەبو سەدرە
5- ئەمیرئەبو عومەر( حەیدەر ئیسناد)
6- ئەمیرئەبو قەتادە( محمد مالی)
7- ئەمیرحەسەن تەمارات
8- ئەمیرئەبو فاتمە
9- ئەمیرحەجی فیتەر
10- ئەمیرئەبو شاکر
11- ئەمیرئەبو زوبێر( عبوات)
12- ئەمیرئەبو خەدیجە
13- ئەمیرمحمد رومادی
14- ئەمیر نەصار( ئەمیری ئیسناد)
15- ئەمیرئەبو غەزە
16- ئەمیرئەبوبەکر جزراوی
17- ئەمیرئەبو عائیشە
18- ئەمیرئەبو مالک
19- ئەمیرسالم ئەبو موسعەب
20- ئەمیرئەبو عەبدوللا
21- ئەمیرئەبو صالح

بەپێی زانیارییە پشتڕاستکراوەکان ژمارەیەکی زۆر تیرۆریستی بیانیش لە نێو کوژراواندا هەن و هەروەها سەدان برینداریان رەوانەی نەخۆشخانەکانی موسڵ و تەلەعفەر کردووە، کە لە ناو بریندارانیشدا دەیان ئەمیر و بەرپرسی تیرۆریستان هەن.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
23/1/2015
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە