دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن ئەندامێتیی دانا ئەحمەد مەجید لە بزووتنەوەی گۆڕان هەڵدەوەشێنێتەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنی سەر بە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، ئەندامێتیی دانا ئەحمەد مەجید، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕانی لەو بزووتنەوەیە هەڵوەشاندەوە، ئەوەش دواى سکاڵایەکى (باڵى گردی زەرگەتە)ی بزوتنەوەى گۆڕان.
 
ئەو بڕیارەی دەستەکە، پێنجشەممە 23ی نیسان دەرچووە، لەسەر بنەمای سکاڵایەک کە باڵی گردی زەرگەتەی بزووتنەوەی گۆڕان لە دژی بڕیارێکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران تۆماریان کردبوو، کە لە 31ی ئاداری 2026 ئەنجوومەنی کۆمیسیاران دەریکردبوو، بڕیارەکە تایبەت بوو بە قبووڵکردنی ئەندامێتیی دانا ئەحمەد مەجید.
  
بەگوێرەی بڕیارەکە، ئەندامێتیی دانا ئەحمەد مەجید لەسەر بنەمای بریکارنامەیەک بووە کە نەوشیروان مستەفا، رێکخەری پێشووی بزووتنەوەکە پێی داوەو، لە دوای کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا لە 19ی ئایاری 2017، ئەو بریکارنامەیە پووچەڵ دەبێتەوە لەگەڵ هەر پاشهاتێکی یاسایی کە لەسەری بونیات بنرێت، بە ئەندامێتیی دانا ئەحمەد مەجیدیشەوە.
 
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە بزووتنەوەی گۆڕان (باڵی گردی زەرگەتە) کە سکاڵاکەیان تۆمار کردووە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: تیمی یاسایی ئەو سکاڵایە و ژووری یاسایی تاوتوێی ئەو بڕیارە و لێکەوتە یاساییەکانی دەکەن و سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا بە فەرمی دەیخەنەروو.
 
16ی شوباتی 2026، لە کۆنفرانسێکی بزووتنەوەکە لە کەرکووک، دانا ئەحمەد مەجید وەک رێکخەری گشتیی بزووتنەوەکە هەڵبژێردرا، بەڵام باڵی گردی زەرگەتە ئەو ئەنجامەیان رەتکردەوە.
 
لە بەرامبەر ئەو بڕیارەدا، بزووتنەوەى گۆڕان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، گرێدانی كۆنفراسی گشتیی بزووتنەوەکە لە شاری کەرکووک لە رووی كات و شوێن و ئەنجامدانی رێکاری پەسندكردنی سەركردایەتی (جڤاتی نیشتیمانی) و، پەسەندكردنی پەیڕەوی ناوخۆ(دەستووری گۆران) دروست و یاساییە، هەروەک لە بڕیاری دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، كە لە 24ى ئادارى 2026 دەرچووە و  ئاماژەی پێکراوە.
 
بزووتنەوەکە دەڵێت: "لەو سۆنگەیەوە، هەر هەنگاو و بڕیارێک لەدوای ناوەڕۆکی ئەو نووسراوی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەوە دەرچووبێت، هیج بنەمایەکی نییە و بە رێکاری ئوسوڵی و یاسایی هەڵدەوەشێنرێتەوە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

دوای 18 مانگ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پارتی و یەکێتی باسی دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن دەکەن

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵێک و نیو بەسەر هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و پێکنەهێنانی کابینەی نوێ، پارتی و یەکێتی باس لە دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن دەکەن. پارتی بە چارەسەری دەزانێت و یەکێتیش دەڵێت دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن پارەیەکی زۆری دەوێت.