سەرنووسەری رۆژنامەی زەمان: پێویستە عێراق سوود لە ستراتیژیەتی نێچیرڤان بارزانی وەربگرێت

23-05-2021
گۆڤەند مستەفا
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەحمەد عەبدولمەجید، سەرنووسەری رۆژنامەی زەمانی عێراقی
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەحمەد عەبدولمەجید، سەرنووسەری رۆژنامەی زەمانی عێراقی
نیشانەکردن سەرنووسەری رۆژنامەی زەمان: نێچیرڤان بارزانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرنووسەری رۆژنامەی زەمانی عێراقی بەپێویستی دەزانێت سەرکردە سیاسییەکانی عێراق سوود لە ستراتیژیەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەربگرن و دەشڵێت، ئەگەر سەرکردەیەکی خاوەن کاریزمای وەک نێچیرڤان بارزانیمان هەبێت، دەتوانێت سەرجەم پارێزگا و شارەکانی عێراق بونیادبنێتەوە. 
 
ئەحمەد عەبدولمەجید، سەرنووسەری رۆژنامەی زەمانی عێراقی لە کاتی بەشداریکردنی لە بوولتەنی هەواڵەکانی کاژێر 13:00 تۆڕی میدیایی رووداو، لەبارەی ئەو وتارەی لە رۆژنامەکەی نووسیوە لەسەر ستراتیژیەتی نێچیرڤان بارزانی و سوود وەرگرتن لەو ستراتیژیەتە لەلایەن سەرکردەکانی عێراق، گوتی: "لە راستیدا من لەمێژە چاودێری کارەکانی فەخامەتی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەکەم چ ئەوکاتەی سەرۆکی حکومەت بوو، چ ئێستا پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی وەرگرتووە، من وایدەبینم کە ئەم کەسایەتییە خاوەن کاریزمایەکی روونە، خاوەنی هزرێکی پێشکەوتووە و دەتوانێت لەگەڵ پێشکەوتنەکانی سەردەم بڕوات، نەک بە تەنیا لە کوردستان، بەڵکو لە چوارچێوەی وڵاتانی هەرێمی دراوسێ و ئەوانی دیکەش، سەرەڕای ئەوەی لە دەوروبەرمان لە جیهاندا روودەدەن".
 
بە گوتەی ئەحمەد عەبدولمەجید ئەو شتەی کە سەرنجی ئەوی راکێشاوە "پێشنیازکردن و باسکردنی بیرۆکەیەکی نوێ بوو بۆ یەکێک لە برادەرە نزیکەکانم لەوکاتەی کە سەردانی هەولێری کردبوو لەم دواییانە، ئەویش بابەتی کوتلەی ئابووری بوو، ئەمە بیرۆکەیەکی نوێیە بە هەموو مانایەک، نوێیە بە جۆرێک کە بانگەواز بۆ کردنەوەی کەناڵی پەیوەندی لەگەڵ ناوەند دەکات و ناوەند رۆڵی خۆی بگێڕێت لە راستکردنەوەی ئەو پەیوەندییەی هەردوولا بەیەکەوە دەبەستێتەوە، هاوکات ئەو لێکەوتانەی لە دەرئەنجامی ناکۆییەکان هاتوونەتە ئاراوە، کە سەرچاوەکەی سیاسییە. فاکتەری ئابووری خستووەتە نێو ئەو هەنگاوە وەکو رێکارێکی راستکردنەوە بۆ دووبارە چەمکی هاونیشتمانیبوون و ناسنامەی عێراقی بۆ کەسایەتی کود".
 
لەبارەی دەرکردن بە پێیویستییەکان بۆ هاونیشتمانیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆیان، سەرنووسەری رۆژنامەی زەمانی عێراقی دەڵێت: "سەختە رەگەزەکانی سەرکەوتنی ئەو کەسایەتی و سەرکردەیە لە چەند خاڵکێکدا کۆبکرێتەوە، پێموایە خاوەنی تێڕوان و تێگەیشتنی پێشوەختەیە بۆ چارەسەرکردنی هەر گرفتێک چ لەنێو هەرێم بێت یان پەیوەندی بە بەغداوە هەبێت. رەنگدانەوەی ئەمەش دتوانین لەسەر ئەو ئاوەدانکردنەوە ببینین کە لە بواری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و ژێرخانەکەی لە کوردستاندا هەیە، لە راستیدا هەر کاتێک سەردانی هەولێر دەکەم شتێکی نوێ و جیاواز دەبینم کە تووشی سەرسامبوونم دەکات، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر کارەکانی ئەو سەرکردەیە و رۆڵی مەیدانی لە تێڕوانینی پێویستی هاووڵاتیان لەو شتانەی کە پێویستیانە".
 
ئەحمەد عەبدولمەجید دەشڵێ: "من تەنیا نامەوێت سەرسامبوونی خۆم بۆ ئەو کەسایەتییە دووپاتبکەمەوە، بەڵکو داوا لە سیاسییەکان لە بەغدا دەکەم کە ئیلهام لە هەندێک لە ئەزموونەکانی وەربگرن. لەم دواییانەش تێبینیمان کرد کە چۆن فەخامەتی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی توانی ئەوە راست بکاتەوە کە لە ساڵی 2017 روویدا".
 
لەبارەی ئەوەش کە بۆچی لە عێراق هەمان ئەو ستراتیژیەتە بەکارناهێندرێت و سوودی لێ وەرناگیرێت، ئەحمەد عەبدولمەجید دەڵێ: " ئەوان وانەیان لە ئەزموونەکانی وەرنەگرتووە، چونکە هیچ کەسایەتییەکمان نەبووە وەکو کەسایەتی نێچیرڤان بارزانی بێت، سەرکردەیەکی خاوەن کاریزما و ئیرادە و ئەو هزرەی کە نێچیرڤان بارزانی هەیەتی هەمانبێت، دەتوانێت سەرجەم پارێزگاو شارەکان بونیاد بنێتەوە لەسەر ئەو رێگەیەی کە هەرێمی کوردستان پێیدا رۆیشتووە. ئەوەش گرفت و ئاستەنگە راستەقینەکەیە". 
 
سەرنووسەری رۆژنامەی زەمانی عێراقی باس لەوەش دەکات کە ئەوان لە "بەغدا بەدەست پەرتەوازەیی سەرکردەکانەوە دەناڵێنین، کە لە ناکۆکییە سیاسییەکاندا بەرژەوەندی کەسی دەخەنە پێش بەرژەوەندی گشتی و هاونیشتمانیبوون دەخەنە دواوەی بەرژەوەندییە حیزبییەکان، بەڵام لە کوردستان شتەکە تەواو پێچەوانەیە، هاووڵاتی ئامانجە، خزمەتگوزاری گشتی بۆی ئامانجەکەیە، راستکردنەوەی ئاراستەکان بەرەو هەرکوێیەک بێت ئەو ستراتیژیەتەیە رۆژ بە رۆژ پێشدەکەوێت".
 
ئەحمەد عەبدولمەجید ئاماژە بەوە دەدات ئاوەدانکردنەوە بە تەنیا بەس نییە و دەڵێت: "ئێمە پێویستیمان بە ئاوەدانکردنەوەی دەروونی هاووڵاتیان هەیە، ئێمە پێویستیمان بە بونیادنانی مرۆڤەکان هەیە، ئەمە ئەو سەرکەوتنەیە کە نێچیرڤان بارزانی و سەرکرایەتی کورد لە هەرێمی کوردستان بەدەستیانهێناوە سەرکەوتووبوونە. بۆ نموونە من کاتێک لەگەڵ تەکسیەک سەرکەوتم تێبینی ئەوەم کرد ئەو شۆفێرە کوردە چەندە جیاوازە لەگەڵ شۆفێرەکانی دیکە لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە، زۆربڵێ نەبوو، باسی شتێکی نەکرد کە کاری ئەو نەبێت.. ئەوەشی نەقۆستەوە کاتێک میوانێک لەگەڵی سەرکەوتووە. ئەمە بونیادنانی راستەقینەی مرۆڤە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە