لە هەرێمی کوردستان خواست لەسەر تەکنەلۆژیای زیرەک لە وەبەرهێناندا زۆر بووە

24-08-2023
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای زیرەک لە پرۆژەکانی وەبەرهێناندا
بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای زیرەک لە پرۆژەکانی وەبەرهێناندا
نیشانەکردن پێشانگەی هەولێر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای زیرەک لە باڵەخانەکان، بەشێک لە خواستی ئەم رۆژانەی خەڵکە لە کاتی کڕینی خانوو و شوقەدا؛ ئاسانکاری لە بەکارهێنانی ئامێرەکان و پاراستنی ماڵ، هۆکاری سەرەکی زۆربوونی ئەم خواستەن.
 
هەوراز موزەفەر، بەڕێوەبەری کۆمپانیای سمارت لاک، کە کۆمپانیاکەی لە چوارەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنان و خانووبەرە لە هەولێر بەشدارە، دەڵێ "لە بواری سمارت، لە سێ بەشدا کاردەکەین؛ سمارت هۆم کە لەڕێگەی مۆبایل و کارت و کۆد دەرگا دەکاتەوە، هەروەها هەر لە رێگەی مۆبایلەکەتەوە دەتوانی گڵۆپەکان هەڵبکەیت و هەر بابەتێکی ئامێری کارەبایی لە رێگەی مۆبایلەکەتەوە کار پێبکەیت."
 
نزیکەی سێ ساڵە، زۆربەی وەبەرهێنەران و خاوەن پڕۆژەکان هەوڵیانداوە تاوەکو بەپێی خواستی خەڵک، تەکنەلۆژیای زیرەک لە باڵەخانەکانیاندا بەکاربهێنن.
 
توانا کەریم، بەڕێوەبەری مارکێتینگ لە رێکان گرووپ باسی ئەوە دەکات ئێستا "جیهان، جیهانی زیرەکیی دەستکردە، بۆیە گرنگە هەموو پڕۆژەیەک جگە لەوەی بیر لە فرۆشتنەکەی بکەیەوە، وا باشترە گرنگی زیاتر بە سمارت بدرێت، چونکە ئێستا سمارت بووەتە پاراستنی وزەش."
 
لە رووی مارکێتینگەوە، تەکنەلۆژیا ئاسانکاری بۆ بینینی پێشوەختەی خانووەکان و نێویشیان کردووە.
 
دلێر کەمال، بەرێوەبەری راگەیاندنی قەیوان گرووپ باسی ئەو ئاسانکارییە، دەکات و دەڵێ "بۆ نموونە ئەگەر کەسێک لە دەرەوەی وڵات بێت و بیەوێت نموونەی شووقەیەکی قەیوان میرادۆر ببینێت، ئێمە ئاسانکارییەکەمان وا کردووە، کە لە رێگەی لینکێکەوە بە شێوەی دیجیتاڵی و بە ڤی ئار (ڤێرچووەڵ ریاڵێتی) کە نموونەی شووقە تەواو بووەکە حازرە، خۆی گەشت بە نێویدا دەکات و دەتوانێت ژوور بەژوور خانووەکە ببینێت، لەگەڵ کەلوپەلەکانی نێوی و قەبارەشیان.
 
لە چوارەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنان و خانووبەرە لە هەولێر، 250 کۆمپانیا لە 15 وڵاتەوە بەشدارییان کردووە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نرخی هەر بیتکۆینێک بۆ 103 هەزار دۆلار بەرزبوویەوە

سەردەمی زێڕینی بیتکۆین؛ نهێنیی گرانبوونە خەیاڵییەکەی

نرخی بیتکۆین بۆ یەکەمجار لە مێژوودا 100 هەزار دۆلاری تێپەڕاند. گرەوی بازرگان و وەبەرهێنەرانی دراوە دیجیتاڵییەکان لەسەر پشتیوانییەکی سیاسی و رێکخراوەیی زیاتر لە ئیدارەی داهاتووی ترەمپ، بزوێنەری شەپۆلە بێوێنەکەی بەرزبوونەوەی بیتکۆینە.