رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هۆشداری دەداتە ئێران کە کوردێک لە سێدارە نەدەن

23-09-2020
فواد حەقیقی
نیشانەکردن رۆژهەڵاتی کوردستان ئێران لەسێدارەدان
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەبارەی ئەگەری بەڕێوەچوونی حوکمی سێدارەی حەیدەر قوربانی، گیراوی سیاسیی کورد، هۆشداریی داوە و داوای لە بەرپرسانی ئێرانی کردووە دەستبەجێ ئەو حوکمە هەڵبوەشێننەوە.
 
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رەوتی دادگاییکردنی حەیدەر قوربانیی بە نادادپەروەرانە لە قەڵەم داوە و داوای کردووە دیسانەوە لە دادگایەکی دادپەروەرانەدا دادگایی بکرێتەوە.
 
دادگای شۆڕشی شاری سنە رۆژی کانوونی دووەمی 2020 بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەک دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران حوکمی سێدارەی بەسەر حەیدەر قوربانیدا سەپاند. 
 
هەروەها دیوانی باڵای وڵات 6ـی ئەیلولی 2020 حوکمی سێدارەی ئەو گیراوە سیاسییەی پەسندکرد.
 
بەڵام رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەڵێت، حەیدەر قوربانی هەرگیز چەکدار نەبووە.
 
حەیدەر قوربانی، خەڵکی شاری کامێرانە لە پارێزگای سنە و تەمەنی 47 ساڵە، دوایین مانگی پاییزی ساڵی 2016 دەستبەسەر کراوە.
 
حەیدەر قوربانی بەهۆی کوژرانی سێ ئەندامی کوردی سوپای پاسداران لە ناوچەی کامێران بە دەستی پێشمەرگەی حیزبی دیموکرات ئەو حوکمەی بەسەردا سەپاوە.
 
هەفتەی رابردوو شەرارە سادقی، هاوسەری حەیدەر قوربانی، بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک گوتی، هاوژینەکەی لەژێر دژوارترین ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونیدا بووە و داوای لە کۆمەڵگەی جیهانی کرد بۆ راگرتنی حوکمەکەی یارمەتیدەر بن.
 
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتییش دەڵێت، حەیدەر قوربانی لەژێر ئەشکەنجەدا ناچار بە دانپێدانان کراوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چاکسازیی گەورانی هەولێر.

چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان دوو هێندەی توانایان حوکمدراویان تێدایە

بەگوێرەی ئاماری چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو، زیاتر لە شەش هەزار حوکمدراو لە زیندانەکاندان، بەشێکیان زیاترە لە دوو هێندەی توانای راگرتن تێیاندا. بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی حوکمدراوان، پڕۆژەیاسای لێبووردنی گشتیی ئامادەکراوە و دەدرێتە پەرلەمانی کوردستان.