لە خارپێت رێنوێنیی کوردیی شەقامەکان سڕایەوە

23-09-2024
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەسانێکی نەناسراو لە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان، بەشێک لە رێنوێنییەکانی هاتووچۆیان سڕیوەتەوە، کە بە زمانی کوردی نووسراون.
 
ئەو گرووپە نەناسراوە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 22-09-2024 لە چەند شەقامێکی شارۆچکەی دێپ لە پارێزگای خارپێت، ئەو رێنوێنییانەیان سڕیوەتەوە، کە بە زمانی کوردی نووسراون.
 
شارەوانیی دێپ لەلایەن پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بەڕێوەدەبرێت، لە ماوەی رابردوودا زمانی کوردیشی بۆ رێنوێنییەکانی هاتووچۆ زیاد کرد.
 
لە شەقامەکاندا لە تەنیشت زمانی تورکی، بە زمانی کوردیش نووسینەکانی وەکو (پێشتر پیادە) و (لەسەرخۆ بە) وەکو رێنوێنی نووسراوە.
 
دوای رووداوەکە، سۆنگول دوزگون، هاوسەرۆکی شارەوانیی ناوچەی دێپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا پۆستێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە:"ئەو نەژادپەرستانەی بەرگەی زمانی کوردی ناگرن، ئێمە پێیان دەڵێین: زمانمان ناسنامە و شەرەفمانە."
 
ئەو رووداوە لەکاتێکدایە، پێشتر لە پارێزگاکانی ئامەد و ئێلهیش هەمان رێنمایی کە بە زمانی کوردی نووسرابوون، لەلایەن پۆلیسەوە و بە بڕیاری پارێزگار سڕانەوە. ئەو کات پارێزگا باسی لەوە کرد کە ئەو نووسینە کوردییانە پێشێلکارییە.
 
ئەوە کاردانەوەی تووندی لەلایەن دەم پارتی و جەماوەرەکەی لێکەوتەوە و دواجار نووسینە کوردییەکان لەلایەن شارەوانییەوە دووبارە نووسرانەوە.
 
لە دوایین هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و باکووری کوردستان کە رۆژی 31-03-2024 بەڕێوەچوو، دەم پارتی 36.82%ی دەنگەکانی ناوچەی دێپی بەدەستهێنا و شارەوانییەکەی بردەوە. هەروەها ئاکپارتی 33.57% و پارتی سەرلەنوێ رەفاهـ 25.65%ی دەنگەکانیان بردەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.