رووداو - هەولێر
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیامێكی هاوخەمیدا وێڕای بەتووندی ئیدانەكردنی كوشتنی مەلا وشیار ئیسماعیل، رایدەگەیێنێت "شه‌هیدكردنی مامۆستا وشیار تاوانێكی چه‌په‌ڵ و تیرۆرێكی دڵڕه‌شانه‌یه و به‌مه‌به‌ستی تێكدانی كه‌شی ئارام و ئه‌مینی هه‌ولێر و نانه‌وه‌ی ترسە". جەختیشدەكاتەوە " سه‌قامگیری پایته‌خت به‌م كاره چه‌په‌ڵ و ترسنۆكانه ناله‌رزێ".
د. وشیار ئیسماعیل، مامۆستای ئایینی لە مزگەوتی عومەر بندیانی لە گەڕەكی شادی شاری هەولێر، كە كادیرێكی دیاری یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بوو، شەوی سێشەممە 22-11-2016 لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە بانگكراوەتە دەرەوە، لەبەردەم ماڵەكەی تەقەی لێكراوە و بە سەختی برینداربووە، دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
لە پەیامەكەدا مەكتەبی سیاسی پارتی ئاماژەی بەوە داوە "له‌كاتێكدا هاوخه‌می قوڵی خۆمان له‌گه‌ڵ برایانی یه‌كگرتووی ئیسلامی و خانه‌واده و كه‌سوكار و خزمانی شه‌هیدی مه‌غدور راده‌گه‌یه‌نین و، خۆمان به خاوه‌نی پرسه و شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانین، به‌توندی ئه‌و كرده‌وه چه‌په‌ڵه ئیدانه و ریسوا و شه‌رمه‌زارده‌كه‌ین و داوامان له ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانه و دڵنیاشین كه هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵایه‌ك ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ هه‌رچی زووتر دۆزینه‌وه‌ی تاوانبارانی تیرۆركار و به سزاگه‌یاندنیان".
هاوكات كاكەمین نەجاڕ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لەسەر كوشتنی د.وشیار ئیسماعیل چاوەڕێی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی كاری دەزگا ئەمنییەكان دەكەن و گوتی "دەزگا ئەمنییەكانی هەولێرمان راسپاردووە لێكۆڵینەوە لە كوشتنی د.وشیار ئیسماعیل بكەن، بۆ وەرگرتنی هەر هەڵوێستێكیش چاوەڕێی لێكۆڵینەوەی دەزگا ئەمنییەكانین".
ئەو ئەندام مەكتەب سیاسییەی پارتی باسی لەوەش كرد، لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكانی شاری هەولێر قسەی كردووە و گوتی "ئێمە وەك پارتی لەگەڵ كوشتنی هیچ كەسێكدا نین، لەوبارەیەوە خەریكی لێكۆڵینەوەی وردین، دەبێت هەمووان چاوەڕێی كارەكانی دەزگا ئەمنییەكان بكەین، بزانین دەگەن بەچی".
رووداوەكە كاردانەوەی فراوانی لێكەوتەوە و سەرجەم دەزگا ئەمنییەكانی شاری هەولێر بۆ لێكۆڵینەوە راسپێردراون، رائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیس بە رووداوی گوت "مامۆستا وشیار کەسێکی بەنێوبانگ و ئازیزی شاری هەولێر بوو، کوشتنیشی بە ئاسانی تێناپەڕێت". لە راگەیێندراوێكیشدا ئاسایشی هەولێر رایگەیاند زۆر بەوردی دەستیان بە لێکۆڵینەوە كردووە و لە داهاتوودا هەموولایەک لە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاگادار دەکەنەوە.
هەروەها سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی كوردستان بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی د. هۆشیار ئیسماعیل کرد و رایگەیاند " یەکەمجار نییە دەستی رەشی تیرۆر کادیرانمان بكاتە ئامانج، بەڵام ئەم هەوڵە تیرۆریستییە نەزۆکە کاروانی حیزبەکەمان ناوەستێنێت". هەروەها گوتیشی "خوێنی دکتۆر ھوشیار دەکەین بە تێزاب و دەیکەین بە قوڕگی ئەوانەی نایەڵن بەیکەوە بژین".
دەقی راگەیێندراوی مەكتەبی سیاسی پارتی
هه‌واڵی دڵته‌زێنی شه‌هیدكردنی مامۆستای ئاینی و كه‌سایه‌تی دیاری شاری هه‌ولێر، دكتۆر وشیار ئیسماعیل، له‌ناخه‌وه خه‌مبار و نیگه‌رانی كردین.
شه‌هیدكردنی مامۆستا وشیار، كه له ناوه‌ندی ئاینی و سیاسی هه‌ولێر و كوردستاندا، به میانڕه‌وی و نیشتمان په‌روه‌ری ناسرابوو، تاوانێكی چه‌په‌ڵ و تیرۆرێكی دڵڕه‌شانه‌یه به‌مه‌به‌ستی تێكدانی كه‌شی ئارام و ئه‌مینی هه‌ولێر و، نانه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێ و پشێوی و تۆقاندنی ده‌نگه میانڕه‌و و نیشتمان په‌روه‌ره‌كانه.
ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌كاتێكدا هاوخه‌می قوڵی خۆمان له‌گه‌ڵ برایانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و خانه‌واده و كه‌سوكار و خزمانی شه‌هیدی مه‌غدور راده‌گه‌یه‌نین و خۆمان به خاوه‌نی پرسه و شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانین، به‌توندی ئه‌و كرده‌وه چه‌په‌ڵه ئیدانه و ریسوا و شه‌رمه‌زارده‌كه‌ین و داوامان له ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانه و دڵنیاشین كه هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌ك ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ هه‌رچی زووتر دۆزینه‌وه‌ی تاوانبارانی تیرۆركار و به‌سزاگه‌یاندنیان.
سه‌قامگیری پایته‌خت به‌م كاره چه‌په‌ڵ و ترسنۆكانه ناله‌رزێ و ئه‌نجامده‌رانیشی جگه له رووڕه‌شی و به‌سزاگه‌یشتن، هیچی دیكه ناچننه‌وه.
هه‌زار سڵاو بۆ گیانی پاكی شه‌هید دكتۆر وشیار و سه‌بوری و ئارامی بۆ هه‌موو لایه‌ك.
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
23ی 11ی 2016
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ