کۆسرەت رەسوڵ: تیرۆرکردنی مامۆستا وشیار خاڵێکی رەشە بۆ ئەزموونی کورستان

23-11-2016
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن کۆسرەت رەسوڵ هەولێر
A+ A-

رووداو - هەولێر 

جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئیدانەی کوشتنی مامۆستا وشیار دەکات کە شەوی سێشەممە 22-11-2016 لەماڵی خۆی تەقەی لێکرا و بەهۆی سەختیی برینەکانی گیانی لەدەستدا.

کۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەیامێکی هاوخەمیدا بۆ کوژرانی مامۆستا وشیار رایگەیاند "تیرۆركردنى مامۆستای ئایینى له‌م كات و ساته‌دا، كه‌ هه‌وڵه‌كان بۆ ئاشته‌وایی خراونه‌ته‌گه‌ڕ و هه‌میشه‌ له‌ناو گه‌له‌كه‌ى ئێمه‌ مامۆستایانى ئایینى مایه‌ى رێز و خۆشه‌ویستى خه‌ڵك بوونه‌، كارێكى قێزه‌ونه".

کۆسرەت رەسوڵ جگە لە سەرەخۆشیکردن لە خانەوادەی مامۆستا، هەروەها دەڵێ "ئەمە خاڵێكى ره‌ش ده‌بێت بۆ ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان و، پێویسته‌ له‌سه‌ر لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌زووترین كات بكه‌رانى ئه‌م كاره‌ بدۆزنه‌وه‌ و به‌ سزاى یاسایی خۆیانیان بگه‌یه‌نن".

مامۆستا وشیار، مامۆستای ئاینی مزگەوتی عومەر بندیانی و دامەزرێنەری یەکێتی زانایانی یەکگرتوو بوو لە هەولێر، ئەو  لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا دوو گوللەی لێدرا و لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدەستدا.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە