گالەری

 
وێنە - سەوسەن مەلەکی

لە شاری کەرەج و هەشتگردی ئێران، ژمارەیەک هاووڵاتیی ئەفغانی بە گرووپ پارچە زەوی بەکرێ دەگرن و کشتوکاڵی تێدادەکەن.
 
ئەفغانییەکان بۆ دابینکردنی ژیانیان روویان لەو کارە کردووە، بە تایبەت دوای ئەوەی تاڵیبان لەو وڵاتە دەسەڵاتییان گرتەدەست، بەشێک لە هاووڵاتییەکانی بە تایبەت ئەوانەی لە ناوچە سنوورییەکان دەژین لە دۆخێکی ئابووری خراپدان. 
 
چەند کەسێک کۆدەبنەوە و بە بڕە پارەیەک بۆ چەند مانگێک پارچە زەوییەک بەکرێ دەگرن، ئەو بەرهەمانەی کە دەیچێنن زیاتر کاهوو و کەلەرم و سڵقن. 
 
شاری کەرەج دەکەوێتە رۆژئاوای تارانەوە و 20 کیلۆمەتر لە پایتەختەوە دوورە، شارێکی گەشتیارییە، ژمارەی دانیشتووانەکەی بەپێی ئامارێک لە ساڵی 2016، ملیۆنێک و 500 هەزار کەس بووە، زۆرترینیان فارسن کە 53٪ دانیشتووانەکەی پێکدەهێنن، 30٪یان ئازەرین و کوردیش 7٪ دانیشتووانەکەیەتی.