هاونیشتمانییەک لە کرماشان بە گازی سرووشتی گیانی لەدەستدا

23-12-2023
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە کرماشان هاونیشتمانییەک بەهۆی ژەهراویبوون بە گازی سرووشتیی ماڵان گیانی لەدەستدا و لە پارێزگای ورمێش لە رووداوێکدا 15 کەس بەهۆی گازەوە ژەهراویبوون.
 
مەسعود قەلعەسفیدی، بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی خێرای زانکۆی زانستی پزیشکیی کرماشان، بەیانی ئەمڕۆ شەممە بە راگەیاندنەکانی گوت، رۆژی هەینی لە شارۆچکەی دەوڵەتاوای شاری کرماشاندا هاونیشتمانییەک بەهۆی ژەهرایبوون بە دوانۆکسیدی کاربۆن گیانی لەدەستداوە.
 
مەسعود قەلعەسفیدی، سەرئێشە، رشانەوە، سەرگێژە، خەواڵوویی و لاوازبوونی هێزی چاوی وەک نیشانەکانی ژەهراویبوون بە گازی ماڵان لە قەڵەمدا و دەڵێت: ئەگەر کەسێک تووشی یەکێک لەو نیشانانە بوو، با لە ماڵ بچێتە دەرەوە.
 
بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای پارێزگای کرماشان هەفتەی رابردوو گوتی: لە یەک مانگی رابردوودا 10 کەس لە پارێزگای کرماشاندا بەهۆی ژەهرایبوون بە گازی دوانۆکسیدی کاربۆنەوە گیانیان لەدەستداوە.
 
هەروەها بە گوتەی حەمید مەحبوبی، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای ورمێ، لە یەکێک لە گوندەکانی سەر بە شاری ماکۆ، لە باکووری پارێزگای ورمێ، 15 کەس بەهۆی گازی ماڵانەوە ژەرایبوون و چارەسەر کراون.
 
بەگوتەی حەمید مەحبوبی، ئەو رووداوە رۆژی هەینی لە گوندی خەلەجدا روویداوە و ئەو کەسانەی کە ژەهرایبوون ئۆکسیژنتراپییان بۆ کراوە و دواتر بۆ نەخۆشخانەکانی شارەکانی ماکۆ و شوت گوێزراونەتەوە.
 
بەهۆی رەچاونەکردنی رێوشوێنە خۆپارێزییەکانەوە ساڵانە دەیان کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە گازی سرووشتیی ماڵان ژەهراوی دەبن و ژمارەیەکی زۆریان گیان لەدەستدەدەن. ئەم رووداوانە زیاتر لە وەرزەکانی ساردی ساڵ و لەکاتی بەکارهێنانی سۆبە بۆ گەرمکردنەوەی ماڵاندا روودەدات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە بەرنامەی ئەمشەوی لەگەڵ رەنج لە 30 خولەک 800 ملیۆن دینار کۆکرایەوە.

خێرخوازان لەڕێی رووداوەوە 6,687,870,000 دیناریان بەخشییە زیانبەرکەوتووانی لافاو

بۆ دووەم شەو لەسەر یەک رەنج سەنگاوی، پێشکەشکاری رووداو بەردەوام بوو لە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە باشووری کوردستان، ئەمشەویش چوار سەرمایەدار کۆی گشتی 800 ملیۆن دیناریان بەخشی.