خەڵکی هەر چوارپاچەی کوردستان لەژێر دروشمی "بژی بەرخۆدانا رۆژئاوا"، لە هەولێر یەکیان گرت و پشتیوانییان بۆ رۆژئاوای کوردستان دەربڕی.
هەزاران کەس لە دانیشتووانی هەولێر، کە خەڵکی هەر چوارپارچەی کوردستانی لەخۆگرتبوو، لەبەردەم قەڵای هەولێر خۆپێشاندانیان کرد و پشتیوانیان لە رۆژئاوای کوردستان کرد.
بەشێکی زۆری ژنان، بە کەزی هۆنینەوە، بەشدارییان کرد و لەو رێگەیەوە پشتیوانییان لە رۆژئاوا کرد.
خۆپێشاندانەکە چەندین درووشمی جیاوازی لەخۆگرتبوو، هەر لەنێویدا، هاونیشتمانییان بە بانەرێک سوپاسی رووداویان کرد کە لەسەری نووسرابوو، "رووداو، بەڕێوەبەر و کارمەندەکانی، ئێوە ئەو پردە بوون هاواری رۆژئاواتان گەیاندە جیهان".