گالەری

دوێنێ کاژێر 02:41
24 Photos
حەیدەر عومەر
 
رووداو دیجیتاڵ
 
لە سلێمانی خۆپێشاندان بۆ پاڵپشتیی رۆژئاوای کورداستان رێکخرا و کچان و ژنان بەشدارییەکی بەرفراوانیان تێیدا هەبوو، وەکو پاڵپشتی بۆ ئەو کچە شەڕڤانەی کەزییەکەی لەلایەن چەکدارێکی سەر بە حکومەتی دیمەشقەوە بڕا، سەدان کەزیی دیکەیان هۆنییەوە.
 
لە چەند رۆژی رابردوودا چەکدارێکی سەر بە حکومەتی سووریا "کەزی"ی شەڕڤانێکی بەدەستیەوە گرتبوو و سوکایەتیی پێدەکرد، ئەوەش کاردانەوەی بەرفراوانی لەسەر ئاستی نێوخۆ و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.
 
سوپای عەرەبیی سووریا لە رۆژی سێشەممە 6ی کانوونی دووەمی 2026ـەوە بە چڕی هێرشی بۆسەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب دەستپێکرد، کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی کوردن. دواتریش هێرشەکان درێژەیان کێشا و رووباری فوراتیان بڕی و بەرەو ناوچە کوردییەکان هاتن.
 
سێشەممە 20-01-2026 ئاگربەستێکی 4 رۆژە لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و سوپای عەرەبیی سووریا راگەیێندرا، ئەمڕۆ کۆتایی بەو ئاگربەستە دێت، بەڵام بەپێی هەندێک سەرچاوە ئاگربەستەکە درێژکراوەتەوە، هەندێک سەرچاوەی دیکەش باس لەوە دەکەن کە هەواڵی درێژکردنەوەی ئاگربەست راست نییە.