کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی گەنجەکە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە

وێنەی گەنجەکە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە

کوردستان

لە هەولێر باوكێک کوڕەکەی خۆی دەکوژێت

سیداد لەشکری

سیداد لەشکری

24-04-2021
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیداد لەشکری
سیداد لەشکری24-04-2021

بابەتی پەیوەندیدار

بەفر بەرزاییەکانی شرنەخی سپیپۆش کرد
کوردستان21-11-2026

بەفر بەرزاییەکانی شرنەخی سپیپۆش کرد

پارتی و یەکێتی؛ شکاندنی بەستەڵەکی پەیوەندییەکان و مەرجەکانیان بۆ یەکدی
کوردستان21-11-2026

پارتی و یەکێتی؛ شکاندنی بەستەڵەکی پەیوەندییەکان و مەرجەکانیان بۆ یەکدی

مەسرور بارزانی: هیچ کەسێک مافی دابەشکردنی کوردستانی نییە
کوردستان21-11-2026

مەسرور بارزانی: هیچ کەسێک مافی دابەشکردنی کوردستانی نییە

رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، لە گەڕەکی مەنتکاوە باوکێک کوڕەکەی خۆی بە دەمانچە کوشت. 
 
رووداوەکە کاژێر 05:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 24-04-2021 روویداوە. هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە، باوکێک بەناوی (م.س) کوڕەکەی خۆی بەناوی (س.م) کوشتووە کە تەمەنی 31 ساڵە."
 
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، پێشتر ئەو باوکە سکاڵای یاسایی لەسەر کوڕەکەی لە بەڕێوەبەرایەتی تووندوتیژیی ئافرەتان تۆمارکردبوو. 
 
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەشڵێت، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس، تیمی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تاوان گەیشتە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت "لەسەربانی ماڵی خۆیان، باوکەکە بە دەمانچە کوڕەکەی خۆی کوشتبوو."
 
ئامارى رووداوەکانى کوشتن و خۆکوشتن لە هەرێمى کوردستان روو لە هەڵکشانە، بەپێى ئەو داتایانەى تۆڕى میدیایی رووداو لە پۆلیسى پارێزگە و ئیدارەکانى وەرگرتووە، بە تەنیا سێ هەفتەى ئەم مانگە نۆ کەس کوژراون و چوار کەسیش خۆیان خنکاندووە، زۆرترین هۆکارەکانیش کێشەى کۆمەڵایەتى و زەویوزار بوون.
 
بەپێى بەراوردى تێکڕاى مانگانەى ساڵى رابردوو و تەنیا سێ هەفتەى مانگی نیسانی ئەمساڵ، دەردەکەوێت کە رووداوەکانى کوشتن لە کوردستان 200% زیادیکردووە و خۆکوشتنیش 25% زۆرتربووە.

بابەتی پەیوەندیدار

بەفر بەرزاییەکانی شرنەخی سپیپۆش کرد
کوردستان21-11-2026

بەفر بەرزاییەکانی شرنەخی سپیپۆش کرد

پارتی و یەکێتی؛ شکاندنی بەستەڵەکی پەیوەندییەکان و مەرجەکانیان بۆ یەکدی
کوردستان21-11-2026

پارتی و یەکێتی؛ شکاندنی بەستەڵەکی پەیوەندییەکان و مەرجەکانیان بۆ یەکدی

مەسرور بارزانی: هیچ کەسێک مافی دابەشکردنی کوردستانی نییە
کوردستان21-11-2026

مەسرور بارزانی: هیچ کەسێک مافی دابەشکردنی کوردستانی نییە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە