رووداو - ئامێدی
وەرزی چاندنی برنجی کوردی لە ئامێدی دەستیپێکردووە و جووتیارانی گوندی بەرچینە لە نزیک ئامێدی دوای 25 ساڵ دەستیان بە چاندنی برنج کردووەتەوە، رۆژانە گەنج و پیری گوندەکە دەچنە زەوییەکانی نزیک رووباری گوندەکە و بە هەرەوەزی دەست بە چاندنی برنج دەکەن.
جووتیارێکی گوندەکە ئاماژە بەوە دەکات "لەبەر وشکەساڵی و نەبوونی ئاوی پێویست، جووتیارانی گوندەکە ماوەی 25 ساڵە برنجیان لە زەوی گوندەکە نەچاندووە، ئەمساڵ بەهۆی زیادبوونی رێژەی بارانبارین دەستیان بە چاندن کردووەتەوە، پیاوە بەتەمەن و ئەزمووندارەکانی گوندەکەش لەگەڵمانن و یارمەتیمان دەدەن تاوەکو رێنمایمان لەسەر چۆنیەتی چاندنی برنجەکە پێبدەن".
جووتیارێکی دیکە دەڵێ "ئەمساڵ برنجمان کردووە، بەتەمای خودا، ئێمە زۆر یارمەتی یەکدی دەدەین، ئەمڕۆ دوو زەوی چاک دەکەین بەیانی دوو زەوی دیکە، ناهێڵین کەس مەحتەل بێت".
بەپێی ئامارەکان ساڵانە لە پارێزگای دهۆک 15 هەزار دۆنم زەویی دەکرێنە برنج.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ