وەزارەتی دەرەوەی چین بۆ رووداو: هیوای سەقامگیری بۆ سووریا دەخوازین
وەزارەتی دەرەوەی چین لەبارەی رووداوەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە حەلەب رایگەیاند، "هیوا دەخوازین لە زووترین کاتدا ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر سووریادا بکێشێت".
وەزارەتی دەرەوەی چین لەبارەی رووداوەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە حەلەب رایگەیاند، "هیوا دەخوازین لە زووترین کاتدا ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر سووریادا بکێشێت".
وەزارەتی دەرەوەی چین لە لێدوانێک بۆ مەهدی فەرەج، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە پەکین رایگەیاند، بەکارهێنانی هێز لەلایەن ئەمریکاوە دژی ڤەنزوێلا و سەرۆکەکەی تووشی "حەپەسان"ـی کردوون و بە تووندی سەرکۆنەی دەکەن.
زانکۆی پەکین، کە بە "هارڤاردی رۆژهەڵات" ناسراوە و بەنێوبانگترین زانکۆی چینە، پۆلێکی تایبەتی بۆ زمانی کوردی تەرخان کردووە. لە هۆڵێکدا خوێندکارانی چینی بە حەزەوە فێری زمانی کوردی دەبن و تەنانەت ناوی کوردیشیان لەخۆیان ناوە.
کولتووری قاوەخواردنەوە لە چین گەشەی سەندووە؛ گەنجان وردە وردە روو لە قاوەخانەکان دەکەن و وڵاتەکە 70 هەزار قاوەخانەی تێدایە.
کاریگەرییەکانی قەیرانی دارایی و دواکەوتنی مووچە لە هەرێمی کوردستان، سنوورەکانی تێپەڕاندووە و بەرۆکی بازرگانە کوردەکانی شاری ئیۆی چینیشی گرتووەتەوە. بازرگانانی ئەو شارە دەڵێن، بەهۆی دۆخی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان و شەڕی ناوچەکەوە، جووڵەی بازرگانی وەک ساڵانی رابردوو نییە.
ئەوەی لە سەرەتای ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، ساتی واژۆکردنی یاداشتی دەستەخوشکی یەکەم شاری هەرێمی و کوردستان و عێراقە لە چین، بەرپرسانی پارێزگای سلێمانی لە دووری 8 هەزار کیلۆمەترەوە هاتوون تاوەکو واژۆی دەستەخوشکی لەگەڵ شاری ئیۆی چین بکەن.
مینی پاسی بێ شوفێر لە شەقامەکانی پەکین دەسووڕێنەوە. ئەم بەرهەمە نوێیەی چین کە ئەم ساڵ قۆناخی تاقیکاری بەسەرکەوتوویی بڕیوە، ئاماژەیەکی گەورەیە بۆ داهاتووی گواستنەوە. ئەم مینی پاسە شوێنی 11 سەرنشینی تێدایە و خاوەنی "مێشکێکی تایبەتە" و توانای بڕیاردانی سەربەخۆی هەیە.
پەکین بووە گۆڕەپانی یەکەمین پاڵەوانێتیی جیهانیی تۆپی پێی رۆبۆتەکان. لەسەر چیمەنی سەوز، رۆبۆتەکان بە جووڵەی سەرەخۆ و بەپێی ئەو کۆدانەی بۆیان داڕێژراوە، شەڕی بردنەوەی ناسناوێک دەکەن کە لە داهاتوودا رەنگە لە مۆندیالی مرۆڤەکان گرنگتر بێت.
شارۆچکەیەكی سێ ملیۆن کەسی لە هەرێمی ژێجانگی چین، سەنتەری بازرگانیی کاڵای بچووک و هەرزانە، بازرگانانیی بیانی ئێرەیان تەنیوە، 400 کۆمپانیای عێراقی و 250 کۆمپانیای کوردی ئاڵای خۆیان لەم ناوچە بازرگانییە هەڵداوە.
وەزارەتی دەرەوەی چین دەڵێت، هیوادارن ئاگربەستێکی بەردەوام و کاریگەر بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بەدەستبهێنرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین بە رووداوی گوت، نیگەرانن لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و "داوا دەکەین بە زووترین کات رێوشوێنی خێرا بگرنەبەر بۆ هێورکردنەوەی ئەو دۆخە ئاڵۆزە و رێگری لە گێژاوی زیاتری ناوچەیی بکەن".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەوان هەمیشە بانگەشە بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئەتۆمیی ئێران لەڕێگەی سیاسی و دیپلۆماسییەوە دەکەن، هەروەها پاڵپشتیی ئێران دەکەن لە دیالۆگ و دانوستاندنەکان لەگەڵ هەموو لایەنەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەر.
پرۆفیسۆرێکی چینی لە زانکۆی پەکین، کتێبێکی لەسەر مێژووی کورد و سیاسەتی ناسنامە لە عێراقدا نووسیوە. ئەو دەڵێت، بەبێ پرسی کورد "ناتوانین لەوە تێبگەین لە سیاسەتی عێراقدا چی روودەدات".
لە پێشان ئەگەر کەسێک تێکەڵاوی خەڵک نەبووایە، ئاژەڵێکی ماڵی بەخێودەکرد، لە چین باوی ئەوە نەماوە، دەتوانی سەگێکی ماڵی رۆبۆتی وەکو "شیاوبای" لەماڵەوە رابگری جگە لەوەی دەتوانی کاتی خۆشی لەگەڵ بەسەر ببەی، دەتوانی لە رێگەی ئەوەوە فێری ئینگلیزی ببی.
لەم سەردەمەدا، هێز تەنیا بریتی نییە لە سوپا و هاوپەیمانییەکان، بەڵکو بریتییە لە زانیاری، کاریگەری و دەست پێڕاگەیشتنی دیجیتاڵی. هیچ لایەنێک هێندەی چین یان زیرەکانەتر لە چین، ئەم یارییە ناکات. چین، کە پێشتر تەنیا وەک "کارگەی جیهان" ناسرابوو، ئێستا خۆی وەک گەورەیەکی تەکنەلۆژی و ئابووری داهێناوەتەوەو، زۆر بە هێزەوە چاوی بڕیوەتە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
بۆ یەکەم جار لە مێژوودا، ژمارەیەک رۆبۆت لە کێبڕکێیەکی راستەقینەی ماراسۆندا بەشدارییان کرد و لەگەڵ مرۆڤدا کێبڕکێیان کرد. لە بەیجینگی چین، رۆبۆتەکان لە هێڵێکی تایبەتدا لەگەڵ 10 هەزار کەس بەشداریی ماراسۆنێکی 21 کیلۆمەترییان کرد، رووداوێک کە سەرنجی جیهانی راکێشا.
دەمێکە چین سەردەمی تاکسی میتەر یان پێوەری ئەلیکترۆنی تێپەڕاندووە، جگە لە شوێنهەڵگر (GPS)، هەموو گەشتەکان بە دەنگ و ڤیدیۆ تۆماردەکرێن، ئەمەش وایکردووە تاوانی نێو تاکسی حەوت هێندە کەم بکات.
سیستمی پەروەردەی چین فراوان و ئاڵۆزە، خاوەنی گەورەترین ژمارەی خوێندکارانی جیهانە. لە ماوەی دەیەکانی رابردوودا، حکومەت وەبەرهێنانی زۆری لە بواری پەروەردەدا کردووە و کەرتەکە گەشەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
وەزارەتی دەرەوەی چین داوا لە لێدوانێکدا بۆ رووداو، داوا دەکات، "لە زووترین کاتدا" ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا بەدیبێت.
رۆژی 8ـی ئادار، بە رۆژی جیهانی ژنان ناسراوە و ساڵانە لە سەرانسەری جیهان یادی دەکرێتەوە. وڵاتی چینیش بەدەر نییە لەم یادە بەوپێیەی ژنانی وڵاتەکە رۆڵێکی باڵا لە دەستی کاری وڵاتەکە دەگێڕن کە 60٪ـە. چین کە وڵاتێکی پێشەنگە لە بواری تەکنەلۆژیا، چەندین رۆبۆتی لەسەر شێوەی ژن دروستکردووە. پەیامنێری رووداویش لەبارەی ژنانی کورد پرسیار لە رۆبۆتێکیان دەکات و ئەویش دەڵێت، "رێز و سوپاس و پێزانینی خۆم بۆ ژنانی کورد دەردەبڕم."
دووەمین دانیشتنی چواردەیەمین گۆنگری گەل لە بەیژینگ بە ئامادەبوونی شی جین پینگ و سێ هەزار نوێنەر لە 31 هەرێمی چین بەڕیوەچوو. لە دانیشتنەکەدا ناوەڕۆکی بودجەی سەربازی، حکومەتی ناوەندی و خۆجێیەکان، گەشەسەندنی ئابوری و پلانی ساڵی داهاتوو تاوتوێ کران.
وەزارەتی دەرەوەی چین دەڵێت، تێبینیی بانگەوازەکەی ئۆجەلانیان کردووە و "هەمیشە پاڵپشتی لایەنە پەیوەندیدارەکان بووین بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە رێگەی سیاسییەوە."
لەگەڵ هەڵکشانی پێوانەیی نرخی زێڕ، بازاڕەکەی لە چین گەرم و پڕ کڕیارە؛ زێڕکڕان پێیانوایە سەرەڕای گرانبوونی مێژوویی نرخی زێڕ، بەڵام هێشتا لە کڕینی قازانجیانە.
سەرەڕای هەوڵەکانی حکومەتی چین بۆ ئاسانکاری، گەشتیاران رووبەڕووی چەندین ئاستەنگ دەبنەوە، لە نەزانینی زمانی ئینگلیزییەوە تا کێشەی بەکارهێنانی ئینتەرنێت.
گوۆ جیا کون، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین بە رووداوی راگەیاند، "غەززە غەززەی فەلەستینییەکانە و بەشێکی دانەبڕاوە لە خاکی فەلەستین؛ چین بە تووندی پشتیوانی لە مافە رەوا و نیشتمانییەکانی گەلی فەلەستین دەکات و دژی گواستنەوەی زۆرەملێی گەلی غەززەین".
چین ئامادەیە "رێگەی گەشەپێدانی عێراق" ببەستێتەوە بە "دەستپێشخەریی پشتێن و رێگە"
چین خاوەن درێژترین و گەورەترین هێڵ و هۆیەکانی گواستنەوەیە لە جیهان و بە تەکنەلۆژیای سەردەم و ژیریی دەستکرد سیستمەکەی زۆر بەباشی رێکخستووە، بەڵام لەبەر زۆری دانیشتووان هێشتا نەیتوانیوە بەسەر کێشەکانی گواستنەوەدا زاڵ بێت
رێکخستنی هاتووچۆ و قەرەباڵخییەکەی لە چین ئاڵنگارییەکی گەورەیە بۆ ئەو زیاد لە ملیار و نیوەی دانیشتووانە. میترۆ و پاسەکان نەبان شەقامەکان دەخنکان و خەڵک بەجارێ پەکی دەکەوت. ئێستا درێژترین هێڵی میترۆی جیهان لە چینە، تۆڕەکەی 310 هێڵ و 54 شاری بەیەکەوە گرێداوە.
لە چین تەکنەلۆژیادا ئاوێتەی هەموو شتێک بووە، تەنانەت ئایین و بیروباوەڕیش. لە ڤیتییەکەدا پیاوێک دەبینن کە یادی کریسمس و لەدایکبوونی پێغەمبەر مەسیح لە رێگەی چاویلکەی ڤی ئاڕەوە دەکاتەوە.
لە کاتێکدا خەڵکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرقاڵی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێن و چاوی زۆرینەی جیهان لەسەر ئەمریکایە، لە وڵاتی چینی رکابەریشی، ئەنجام و دەرهاویشتەکانی رۆژەڤی گەرمە. بەشێکی چینییەکان بەلایانەوە گرنگ نییە کێ دەبێتە سەرۆکی ئەمریکا و بەشێکی دیکەشیان بۆچوونی دیکەیان هەیە
بەڕێوەبەری بەشی پاراستنی سامان و پاراستنی ژینگە لە کۆمیسیۆنی گەشەپێدان و چاکسازیی نیشتمانیی چین لەبارەی سەرچاوەکانی وزەی عێراق قسەی بۆ مەهدی فەرەج، بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداو لە چین کرد.
حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوسەنگی دەرفەتەکانی گەشەسەندنی ئابووری لەگەڵ نیگەرانییە ئەمنییەکان دەپارێزێت و نایەوێت بە گەرموگوڕی نزیکی چین ببێتەوە و ئەمریکا لەخۆی تووڕە بکات.
بووک و زاوایەکی چینی دوای ئەوەی بڕیاریاندا ژیانی هاوبەش پێکبهێنن، بە شێوەیەکی نامۆ و کەمتر بینراو دەرکەوتن و بە جلی رەشەوە چوونە نێو ژیانی هاوژینییەوە
لە چین، فرۆشگەی تەواو هاوچەرخ بەبێ ئەوەی هیچ کارمەندێکیان لێبێت، پێشوازی لە کڕیارەکان دەکەن. کڕیار بە بارکۆدێک دەچێتە ژوورەوە، هەر لە رێگەی مۆبایلیشەوە پارەی کەلوپەلەکان دەداتە ئامێری زیرەک.
کۆماری میللیی چین فووی لە مۆمی 75 ساڵەی تەمەنی خۆی کرد؛ ئەم وڵاتە پیشەسازییە پێشکەوتووە بە شەو و رۆژێک دروست نەبوو، بە چەندین قۆناخی جیادا تێپەڕیوە تاوەکو بەمڕۆ گەیشتووە.
فێستیڤاڵی نیوەپاییزە فێستیڤاڵێکی کولتووریی کۆن و گرنگی چین و رۆژهەڵاتی ئاسیایە، بەبۆنەی فێستیڤاڵەکەوە، لە چین سێ رۆژ پشووی فەرمییە. خێزانەکان بۆ ئاهەنگگێڕان لە ماڵەوە دەردەچن، لەگەڵ دۆست و کەسوکاریان کۆدەبنەوە و بە یاریکردن یادەکە زیندوو دەکەنەوە.
چین و ئەفریقا 70 ساڵە پەیوەندیی دیپلۆماسیی پتەویان هەیە، جگە لەوەی چین پێویستی بە هێزی مرۆیی و سەرچاوە و کانزای ئەفریقا هەیە، ئەفریقاش پێویستی بە چینە بۆ گەشەسەندن و ژێرخانی ئابووریی پێشکەوتوو.
لە گەورەترین دیواری جیهانەوە بۆ گەورەترین پشتێنەی سەوزایی؛ پلانی درێژخایەنی دەوڵەتی چین بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەبیابانبوون جگە لە دیوارێکی بە ملیار داری لە سنوورەکانی باکوور، سەوزبوونی شارەکان و دارستانە دەستکردەکانی نێو شارەکانیشی لێکەوتووەتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لەبارەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە رایگەیاند، بە تووندی سەرکۆنەی دەکەن و "زۆریش نیگەرانین لەوەی کە ئەم رووداوە رەنگە ببێتە هۆی ناسەقامگیریی زیاتر لە ناوچەکەدا."
وەزارەتی دەرەوەی چین لەبارەی راگرتنی مامەڵە بە دراوەکەیەوە، بە رووداوی گوت "ئاگاداری ئەو دۆخە نین."
شاری ئانهوی لە پلەی دەیەم دێت بۆ بەرزی ئابووری و لە پێشانگەکانی چین لە تەکنەلۆجیا و ژیریی دەستکرد و وزەی خاوێن کە داهاتی پاری 4.7 ترلیۆن یوان بوو.
چین لەبەرامبەر کڕینی نەوت لە عێراق قوتابخانە دروستدەکات، باڵیۆزی عێراق لە چین دەڵێ "دروستکردنی قوتابخانە بەشێکە لەو رێککەوتنەی کراوە کە لە کۆتاییدا دەگاتە هەشت هەزار قوتابخانە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە."
لە چین بە یاسا دەبێ هەمیشە یەکێک لە سەمیانەکانی قوتابیی بنەڕەتی یاوەرییان بکەن و نابێ بەتەنیا هاتووچۆ بکەن. ئەوەش لەبەر سەلامەتی، ئاسایشی و تەندورستیی قوتابییەکان.
لین جیان: "عێراق و ئێران دوو وڵاتی گرنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستن. چین پێشوازی لە وڵاتانی ناوچەکە دەکات لەوانەش عێراق و ئێران بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانە، بەرەوپێشبردنی ئاسایش و سەقامگیری و گەشەپێدانی ناوچەکە بە هاوبەشی."
شوورەی چین دیارترینی ئەو شوێنانەیە کە گەشتیاران سەردانی دەکەن؛ لە سەردەمی فەرمانڕەوای قین لە 220 پێش زایین دەست بە دروستکردنی کراوە و لە سەردەمی فەرمانڕەوای مینگ لە ساڵی 1644 تەواو بووە، کە لە دەریای بەهای لە رۆژهەڵات تا بیابانەکانی گوبی لە رۆژئاوا هەڵکەوتووە.
لین جیان، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند وڵاتەکەی نیگەرانی خۆی لە هێرشی سەر کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەردەبڕێت.
لە چین لە بینا کۆن و نوێیەکانی بەدەگمەن باڵکۆن دەبینرێت، ئەگەر هەشبێت بە ئاسن و شووشە داخراون، ئەمەش لەکاتێکدایە 90٪ـی چینییەکان لە شووقەی زۆر بچوکدا دەژین.
وەزارەتی دەرەوەی چین ئیدانەی هێرشی سەر کۆنسوڵخانەی ئێران لە سووریا دەکات
لە پەکین، گوڵ و خونچەی دار پشکووتن و شار بە رەنگی سرووشت رازاوەتەوە. شێ چاو، خوشکە وێنەگرەکەی هێناوە تاوەکو وێنەی یادگاریی بۆ لەنێو گوڵەکان بگرێ.
مانگی رەمەزان لە نێو موسڵمانانی چین بەرز رادەگیرێت و رووژووانان بۆ دابینکردنی پێداویستیی رەمەزان سەردانی ئەو شوێنانە دەکەن کە خواردن و کەرستەی حەڵاڵی خواردن دەفرۆشن، گرنگی بە پەرستشەکان دەدەن و بۆ تەراویح روو لە مزگەوتەکان دەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی چین دەڵێت، وڵاتەکەیان ئامادەیە لەگەڵ عێراق کاربکات بۆ بەرەوپێشبردنی ئاسانکاریی بازرگانی و وەبەرهێنان.
لە چینیش وەک زۆربەی شوێنەکانی دیکەی جیهان، ژنان هاوشانی پیاوان کاردەکەن و رۆڵی بەرچاویان لە گەشەسەندنی وڵاتەکەیاندا هەیە.
گوند لانکەی شارستانیەت و سەرچاوەی دەستی کار و بەرهەمە، بەڵام چڕبوونەوەی تەکنەلۆژیا و پێشکەوتن و داهات لە شارە گەورەکان وایکردووە کە لە وڵاتێکی وەکو چین کە نزیکەی یەک ملیۆن گوندی هەیە، رۆژ لەدوای رۆژ ژمارەی دانیشتووانیان کەمتر ببێتەوە و ژمارەی دانیشتووانی هەندێک گوند لە پەنجەی دەستەکان نزیک ببنەوە
کتێبخانەی نشتیمانیی چین 41 ملیۆن پەرتووک، نووسراو و بەڵگەنامە بە 123 زمانی دنیا لەخۆدەگرێت. من لێرە گەڕانم بۆ وشەی کورد یان کوردستان و مێژووی کورد ئەنجامدا، بە زمانی چینی زیاتر لە 100 پەرتووکیان لەبارەوە هەبوون. هەروەها بە زمانی ئینگلیزی زیاتر لە 60 پەرتووک لەبارەی کورد و مێژووی کورد و سیاسەتی کورد لەم کتێبخانە زەبەلاحە چینییەدا بەردەستن.
لە چین پلەکانی گەرما شەش پلە لەژێر سفرەوەن، بەشێک لە هاووڵاتییان لە رووبارەکاندا مەلەدەکەن، یەکێک لە مەلەوانەکان دەڵێت، لە کاتی جەنگیشدا لە مەلەکردن و وەرزش دانەبڕاوە.
زەینەب جەبار، وانەیەک لەبارەی کوردستان لە باشترین زانکۆی ئاسیا بۆ هاوپۆلەکانی دەڵێتەوە. ئەو لە بەشی سیاسەتی گشتی و کارگێڕی خوێندکاری ماستەرە، تاکە کچی کوردە لە زانکۆکەی، زانکۆی چینگوا، کە بە هارڤەردەکەی چین دەناسرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایدەگەێنێت، چین هەمیشە بانگەشە بۆ رێزگرتن و پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکات و داوا لەلایەنەکان دەکات دانبەخۆیاندا بگرن لە گرتنەبەری هەر کارێک کە گرژییەکان زیاتر بکات.
تەکنەلۆژیا لە چین بەجۆرێک پێشکەوتووە، کە ئێستا بە تەنیا سکانکردنی رووخسار و نێودەستیان، هاووڵاتییان دەتوانن هەم کاڵا و شتوومەک بکڕن هەروەها هەر هێڵێکی هاتووچۆش بەکاربهێنن، ئەو جۆرە سکانکردنە لەبری بەکارهێنانی کارتی هەژماری بانکی بەکاردێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو گوتی، " لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ دۆخی عێراق دەکەین و ئامادەین هاوئاهەنگییەکانمان لەگەڵ عێراق بەهێز بکەین."
گەورەترین پارکی گەشتیاریی بەفر و سەهۆڵ لە جیهاندا لە شاری هاربینی رۆژهەڵاتی چینە، شارەکە نازناوی پایتەختی بەفرینی لێنراوە. پلەی گەرما تێیدا دەگاتە 27 پلەی ژێر سفری سیلیزی.
شاری هاربین لە هەرێمی هیلۆنگژیانگی رۆژهەڵاتی چین، سەدان شوێنی گەشتیاری هەیە و یەکێک لەو شوێنانە، گەورەترین پارکی سەهۆڵبەندانە کە ساڵانە دوو ملیۆن گەشتیار سەردانی دەکەن.
بەهۆی سەرما و سۆڵەی پەکینەوە، شارەوانیی شارەکە ناوەندەکانی خوێندنی بۆ کاتێکی نادیار داخستووە، لەبری ئەوە قوتابییان بەناچاری لەماڵەوە دەخوێنن.
گوانژۆ یەکێکە لە چوار گەورەترین شارەکانی چین، دەکەوێتە سەر رووباری مرواری، دانیشتووانی ئەو شارە بە دیالێکتی کانتۆنیز قسە دەکەن، کە دووەم گەورەترین دیالێکتە لەو وڵاتە لەدوای دیالێکتی ماندەرین.
لە دووەم پڕ دانیشتووترین وڵاتی جیهان، سەرقاڵیی ژیان، پێکهێنانی ژیانی هاوژینی لەبیر بەشێک لە گەنجان بردووەتەوە. کێشەیەک بەهۆیەوە لە شارە گەورەکانی وەک بەیجینگ، شەنگەهای، گوانگژۆ و چێنگدو بازاڕی هاوژینی پێکهێنراوە کە بە "ماریج مارکێت" ناسراوە.
وەزارەتی دەرەوەی چین دەڵێت وڵاتەکە بەشێوەیەکی چالاکانە بەشداریی لە بونیادنانەوەی ئابووریی عێراقدا کردووە و ئامادەن بۆ هاوئاهەنگی و کاری هاوبەشی زیاتر لەگەڵ لایەنی عێراقی.
بە بەشداریی نوێنەرانی 80 وڵات، یەکەمین کۆنفرانسی پشتێن و رێگە لەسەر ئاڵوگۆڕی زانست و تەکنەلۆژیا لە شاری چۆنگچینی چین بەڕێوە دەچێت؛ کۆنفرانسێک کە بەلای بەشداربووانەوە نموونەییە
بەندەری یانتیان (Yantian Port) لە چین، دەکەوێتە هەرێمی گوانگدۆنگ لە باشووری وڵاتەکە. چوارەم گەورەترین و پڕجووڵەترین بەندەری جیهانە.
چین خاونی 40 هەزار کیلۆمەتر رێگەی ئاسنینی خێرایە کە نیوەی هێڵی شەمەندەفەری خێرای جیهانە. 80٪ـی شارەکانی چین بە هێڵی شەمەندەفەری خێرا بەستراونەتەوە. شەمەندەفەری خێرای فۆکسینگ لە ساڵی 2017 کەوتەکار کە خێراییەکەی تاوەکو 350 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت.
شاری شەنگهای، کە بە شاری زیندووی چین ناودەبرێت، شارێکی سەرنجڕاکێشە و چەندین دیمەنی باڵکێشی تێدایە، ئەمەش وایکردووە گەشتیارێکی زۆر رووی تێبکەن.
سێیەمین "کۆڕبەندی پشتێن و رێگە" بە سەرۆکایەتیی شی جینپینگ، سەرۆکی چین بەڕێوەچوو، ئەو پڕۆژەیەی بە رێگەی ئاوریشم ناوبانگی دەرکردووە، کە گەورەترین دەستپێشخەریی چینە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ئەو وڵاتە لەگەڵ تەواوی جیهان
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، چین دژی بەکارهێنانی هێزە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، وڵاتەکەیان ئامادەیە لەگەڵ سووریا کاربکات بۆ بەهێزکردنی متمانەی هاوبەش و زیادبوونی هاوئاهەنگی لە بوارە جیاوازەکاندا.
ئەمساڵ فێستیڤاڵی نیوەی پاییز و رۆژی نیشتمانیی چین کەوتنە نێو هەمان هەفتەوە کە بە هەفتەی زێڕین دەناسرێ و چیینیەکان لەم هەفتەی ساڵدا لە پشووی فەرمیدا دەبن، بەهۆی نەمانی رێکارەکانی خۆپاراستن لە کۆرۆناش پێشبینی دەکرێت ژمارەی گەشتیاری نیوخۆیی ئەمساڵ دووهێندەی پار بێت، کە 400 ملیۆن کەس بوو.
لە ساڵێکدا تەنیا یەک هەفتە هەموو هاووڵاتییانی چین پێکەوە پشوو وەردەگرن، بەو هەفتەیە دەگوترێت هەفتەی زێڕین (گۆڵدن ویک) لەو هەفتەیەدا فێستیڤاڵی نیوەی پاییزە و رۆژی نیشتمانیی چین بەڕێوەدەچێت. هەموو چینییەکان دوور لە کارکردن ئاهەنگ دەگێڕن و سەردانی کەسوکاریان دەکەن.
لە زانکۆی چینگهوا کە بە هارڤاردەکەی چین ناسراوە، 75٪ـی خوێندکارانی ئەو زانکۆیە بە بایسکل هاتووچۆ دەکەن، لە کامپەسێکدا کە رووبەرەکەی 395 هێکتارە.
سەرۆکی زانکۆی پەکین بۆ رووداو: لە ساڵی 2030 ئابووریی چین پێش ئابووریی ئەمریکا دەکەوێت
بەرپرسێکی وەزارەتی ژینگە و ئیکۆلۆژیای چین رایدەگەیێنێت، وڵاتەکەیان پلانێکی درێژخایەنی هەیە بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی خەڵووز و رێژەی دوانەئۆکسید کاربۆن لە بەرگەهەوادا. دەشڵێت، "زیاتر لە 100 ملیۆن گوندنشین سوودیان لە وزەی خاوێن و وزەی نوێبوەوە بینیوە."