مەسرور بارزانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری ناردنی چەک نییە لە ئەمریکاوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سیروان عەباس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "هەرێمی کوردستان ئاگاداری ناردنی هیچ بارە چەکێک نییە لە ئەمریکاوە."
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا وەڵامی پرسێکی لەبارەی دەنگۆی رادەستکردنی چەک لەلایەن ئەمریکا بە هەرێمی کوردستان دایەوە و گوتی: "دەبێ ئەو پرسیارە لە دەسەڵاتی ئەمریکا خۆیان بکرێ، چونکە ئەگەر ئەمریکا چەکی رادەست کردووە، بێگومان دەزانێت رادەستی کێیان کردووە، من دەتوانم بە ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵێم، ئێمە ئاگادار نین."
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتیشی: "ئەو لایەنەی کە ئەمریکا [چەکی] رادەست کردووە، با دواتر ئاشکرا ببێت."
 
هەر ئێوارەی ئەمڕۆ، عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، نووسینێکی لە زاری مەسرور بارزانییەوە بڵاوکردەوە کە نووسرابوو "هەرێمی کوردستان ئاگاداری ناردنی هیچ بارە چەکێک نییە لە ئەمریکاوە."
 
ترەمپ رۆژی 5-4-2026 و لە هەڤپەیڤینێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ترەی ینگست، پەیامنێری کەناڵی (فۆکس نیووز)ی ئەمریکی گوتی، ئیدارەکەی "چەکی زۆر"ـی لە رێگەی نێوەندگیرانی کوردەوە بۆ خۆپیشاندەران لە ئێران نارد. ترەمپ گوتی  چەکەکان نەگەیشتنە دەستی کەسانی مەبەست، چونکە "کوردەکان چەکەکانیان بۆ خۆیان بردن".
 
رۆژی 5-5-2026 رووداو لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی دا لە کۆشکی سپی پرسیاری لە مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد و لێی پرسی کە ئایا دەتوانێ روونی بکاتەوە کام لە گرووپە کوردییەکان ئەو چەکانەیان بردووە؟ رووداو هەروەها لە روبیۆی پرسی ئایا واشنتن مەبەستییەتی ئەو چەکانە وەربگرێتەوە یان هێشتا سوورە لەسەر گەیاندنیان بە هاووڵاتییانی سیڤیلی ئێران؟
 
روبیۆ بەشێوەیەکی راستەوخۆ وەڵامی پرسیارەکەی نەدایەوە، لەجیاتی ئەوە تیشکی خستە سەر مەینەتیی خۆپێشاندەرانی ئێران و گوتی: "ئەوەی سەرۆک دەریدەبڕێ... ئەوەیە کە بەم وێنانە خەمبارە. بیر لەوەبکەوە کە تۆ ئێرانی بیت، دڵخۆش نیت کە ئابوورییەکەتان سوودی بۆتان نییە، ئازادیتان نییە. هاوڕێتان هەن کە بە گوللـە لە سەریان دراوە، چونکە خۆپیشاندانیان کردووە".
 
بەڵام لە 13ی ئایاری 2026، لە وەڵامی بەدواداچوونێکی تۆڕی میدیایی رووداودا لەبارەی بانگەشەکانی تایبەت بە گلدانەوەی چەک لەلایەن کوردەوە، کە گوایە وەک نێوەندگیر کاری کردووە بۆ ئەوەی ئەو چەکە بگاتە دەستی خۆپیێشاندەرانی ئێران، ئەو بەرپرسە سەربازییە بە رووداوی گوت: "ئەو راپۆرتانە هەڵەن و هیچ شتی لەو جۆرەیشمان تێبینی نەکردووە".
 
گوتەی ئەو بەرپرسە ئەمریکییە بۆ رووداو هەمان ئەو رۆژە بوو کە تێیدا دۆناڵد ترەمپ جارێکی دیکە کوردی بە بردنی ئەو چەکانە تۆمەتبار کرد کە گوایە ئەمریکا ناردبوونی بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بگاتە دەستی خۆپێشاندەرانی ئێران.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە.

یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی دوای ئەسەد لە کۆبانی و حەسەکە بەڕێوەچوو

بۆ یەکەمین جار دوای 15 ساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا لە شاری کۆبانی و تەواوی پارێزگەی حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو. ئەم هەڵبژاردنە کە بەشێکە لە پرۆسەی راگوزەریی وڵاتەکە لەدوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە کانوونی یەکەمی 2024، هەنگاوێکی مێژوویی، بەڵام پڕ لە مشتومڕە بۆ بەشداریکردنی کورد لە حکومەتی نوێی سووریادا بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع.