رێنمایی یەکێتیی زانایان لەبارەی قوربانیکردن؛ "دەبێ ئاژەڵەکە بێ عەیب بێت"

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
یەکێتی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان مەرج و رێنماییە شەرعییەکانی بۆ ئەنجامدانی قوربانی لە جەژن دا راگەیاند و هۆشداری دەداتە هاونیشتمانیان کە هەر ئاژەڵێک عەیبدار و نا تەندروست بێت، وەک قوربانی قبووڵ ناکرێت.
 
رۆژی یەکشەممە، 24ـی ئایاری 2026، د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کۆمەڵێک مەرج و رێنمایی هەیە کە پێویستە لە ئاژەڵی قوربانیدا هەبێت بۆ ئەوەی قوربانییەکە دروست بێت. دەبێت ئاژەڵەکە تەندروست بێت، لەڕ و لاواز نەبێت، قاچی شەل نەبێت و کوێر نەبێت."
 
گوتەبێژی یەکێتی زانایان گوتی، قوربانی عیبادەتە و دەبێت بە دروستی و تەواوی بکرێت. گوتیشی: "پێویستە ئاژەڵەکە بە گشتی بێ عەیب بێت، چونکە ئەگەر یەکێک لەو کەموکوڕیانەی تێدا بێت، قوربانییەکە قبووڵ نابێت."
 
لەبارەی جۆر و تەمەنی ئەو ئاژەڵانەی بۆ قوربانی دەشێن، د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی دەڵێت:"لە ئاژەڵە بچووکەکاندا مەڕ و بزن دەکرێنە قوربانی، بەو مەرجەی مەڕ ساڵێکی تەواو کردبێت و بزنیش دوو ساڵی تەواو کردبێت. هەروەها بۆ ئاژەڵی گەورە وەک مانگا و حوشتر؛ دەبێت مانگا دوو ساڵ و حوشتر پێنج ساڵی تەواو کردبێت".
 
گوتەبێژی یەکێتیی زانایان باسی لەوەشکرد: "دەکرێت خێری حوشتر، گا و مانگا بۆ حەوت کەس بێت، بەڵام مەڕ و بزن تەنیا بۆ یەک کەس دەبێت."
 
د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی باسی لە لایەنی کۆمەڵایەتی و ئایینی قوربانییەکە کرد و گوتی: "قوربانی سوننەتی کیفایەیە، واتا ئەگەر ئەندامێکی خێزان بیکات، پاداشت و سوننەتەکە بۆ هەموو خێزانەکە هەژمار دەکرێت، دواتریش گۆشتەکەی بەسەر خەڵکی هەژار و کەمدەرامەتدا دابەش دەکرێت."
 
رۆژی چوارشەممە، 27ی ئایاری 2026، یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە. بەگوێرەی شەریعەتی ئیسلام، لە دوای نوێژی جەژنەوە، موسڵمانان دەتوانن قوربانیی بکەن تاوەکو ئێوارەی چوارەم رۆژی جەژن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

سەرچاوەیەک بۆ رووداو: ئەگەر پارە بگات، لە جەژنیشدا مووچە لە ATMـەکانەوە دەدرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی گەیشتنی تەمویل لە بەغداوە دەکات بۆ راگەیاندنی لیستی مووچە و سەرچاوەیەکیش دەڵێت: "هەوڵ دەدرێت لە رۆژانی جەژنیشدا فەرمانبەران بتوانن مووچەکانیان وەربگرن."