رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی و ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو کۆبوونەوە. لە دیدارەکەدا رۆشنایی خرایە سەر دۆخی ناوخۆ و ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان.
رۆژی یەکشەممە، 24ـی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد. بەپێی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی سیاسیی ناوچەکە و عێراق ئاڵوگۆڕ کراوە.
بارەگای بارزانی دەڵێت، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی سیاسیی ناوچەكە و عێراق ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها رۆشنایی خرایە سەر دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ئاستەنگەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسی.
ئەم سەردانەی ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکی ئەو پارتەدایە بۆ دەربازبوونی هەرێمی کوردستان لە چەقبەستوویی سیاسی و کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان.
سەڵاحەدین بەهائەدین لە درێژەی ئەم هەوڵانەیدا، پێشتر سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کردووە.
راگەیێندراوی بارەگای بارزانی:
رۆژی یەكشەممە 24ی ئایاری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كرد.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و عێراق ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی هەرێم.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ