کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا

کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا

کوردستان

وەزیری وزەی تورکیا: لە هەولێرین بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی وزە

هێمن عەساف

هێمن عەساف

24-08-2023
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن عەساف
هێمن عەساف24-08-2023

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: پێش ساڵی 2029 رێگەی دووسایدی نێوان هەموو پارێزگاکان تەواو دەکرێت
کوردستان28-11-2026

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: پێش ساڵی 2029 رێگەی دووسایدی نێوان هەموو پارێزگاکان تەواو دەکرێت

شەپۆلێکی بەفر، باران و سەرما هەر چوار پارچەی کوردستان دەگرێتەوە
کوردستان28-11-2026

شەپۆلێکی بەفر، باران و سەرما هەر چوار پارچەی کوردستان دەگرێتەوە

وردەکاریی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ لێژنەیەک سەردانی تورکیا و ئێران دەکات
کوردستان28-11-2026

وردەکاریی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ لێژنەیەک سەردانی تورکیا و ئێران دەکات


رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، گوتی، "ئەمڕۆ لە هەولێرین بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی وزە". مەسرور بارزانییش لەبارەی کۆبوونەوەکە دەڵێت، "باسمان له‌ پێویستی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا و نەهێشتنی هەموو ئاستەنگێكی تایبەت بەم بابەتە كرد."
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ـی ئابی 2023، ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێر و لەلایەن کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پێشوازیی لێکرا. 
 
لە دوای کۆبوونەوەی هاوبەشی فیدان و بایراکتار لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستاند، ئاڵپئەرسڵان بایراکتار لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، وێنەی خۆی و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "ئەمڕۆ لە هەولێرین بۆ گفتوگۆکردنی هاوئاهەنگییەکانمان، پرسە هەنووکەییەکان و دوایین پێشهاتەکان لە بواری وزە". 
 
هاوکات مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس گوتی، "باسمان له‌ پێویستی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا و نەهێشتنی هەموو ئاستەنگێكی تایبەت بەم بابەتە كرد." دەشڵێت، "جه‌ختمان له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندیی بازرگانیی، بەتایبەتی هەماهەنگیی لە بواری وزەدا كرد."
 
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا نووسیویەتی، "ئامانجمانە لەگەڵ بەرپرسانی دەسەڵاتی هەرێمی کوردی عێراق لە نەوتەوە تا گازی سرووشتی و هەموو بوارەکانی دیکەی وزە ئەو پڕۆژانە جێبەجێ بکەین کە دەبنە هۆی دابینکردنی پێداویستییەکانمان لە ئاسایشی وزە و هەموو بوارەکانی دیکە وزەدا". 
 
رۆژی 22ـی ئابی 2023، حەیان عەبدولغەنی، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێک، لە کۆبوونەوەکەداجەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە دوای نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە هێڵی بۆریی گواستنەوەی نەوت کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی 6ـی شوباتی 2023 زیانی بەرکەوتووە، "گرنگە لە زووترین کاتدا دووبارە دەست بە هەناردەی نەوت بکرێت." 
 
ئەوە لەکاتێکدایە، لە 25ـی ئادارەوە هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لەلایەن تورکیاوە راگیراوە بەهۆى بڕیارێکی دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس. دادگەکە لەسەر سکاڵای عێراق لە دژی تورکیا بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری لە بەرژەوەندیی عێراق دا و لەسەر بنەمای ئەو بڕیارەش هەناردەکردنی نەوتی کوردستان راگیرا و تورکیا رایگەیاند، پابەند دەبێت بە بڕیارەکەوە". 

 

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: پێش ساڵی 2029 رێگەی دووسایدی نێوان هەموو پارێزگاکان تەواو دەکرێت
کوردستان28-11-2026

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: پێش ساڵی 2029 رێگەی دووسایدی نێوان هەموو پارێزگاکان تەواو دەکرێت

شەپۆلێکی بەفر، باران و سەرما هەر چوار پارچەی کوردستان دەگرێتەوە
کوردستان28-11-2026

شەپۆلێکی بەفر، باران و سەرما هەر چوار پارچەی کوردستان دەگرێتەوە

وردەکاریی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ لێژنەیەک سەردانی تورکیا و ئێران دەکات
کوردستان28-11-2026

وردەکاریی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ لێژنەیەک سەردانی تورکیا و ئێران دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە