کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی کێڵگەی نەوتیی تەقتەق لە هەرێمی کوردستان. وێنە: Reuters

دیمەنێکی کێڵگەی نەوتیی تەقتەق لە هەرێمی کوردستان. وێنە: Reuters

کوردستان

نەوتی باکوور بۆ رووداو: هەناردەی نەوتی کوردستان هەندێ جار دەگاتە 270 هەزار بەرمیلی رۆژانە

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

24-10-2025
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد24-10-2025

بابەتی پەیوەندیدار

دوو دیپلۆماتی پێشووی ئەمریکا: ناکۆکییەکانی بەغدا و هەولێر بە هێز چارەسەر نابن
کوردستان26-11-2026

دوو دیپلۆماتی پێشووی ئەمریکا: ناکۆکییەکانی بەغدا و هەولێر بە هێز چارەسەر نابن

ناوەندی پێشکەوتنی کوردی پلانێک بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر رادەگەیێنێت
کوردستان26-11-2026

ناوەندی پێشکەوتنی کوردی پلانێک بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر رادەگەیێنێت

فراکسیۆنی یەکێتی: دەستوور ببێتە زامنی مافەکانی گەلی عێراق بەتایبەتی گەلی کورد
کوردستان26-11-2026

فراکسیۆنی یەکێتی: دەستوور ببێتە زامنی مافەکانی گەلی عێراق بەتایبەتی گەلی کورد

رووداو دیجیتاڵ
 
نزیکەی یەک مانگە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووەتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور دەڵێت، هەندێکجار هەناردە دەگاتە 270 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
 
ئەمڕۆ هەینی، 24ی تشرینی یەکەمی 2025، عامر خەلیل، بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا نزیکەی پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان فرۆشراوە، کە بەشێکی تورکیا کڕیویەتی و بەشەکەی دیکەشی بۆ بازاڕی ئەورووپا بووە.
 
بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور گوتی، "ئێستا رۆژانە 200 تاوەکو 250 هەزار بەرمیل هەناردە دەکرێت، هەندێک کاتیش دەگاتە 270 هەزار بەرمیل."
 
بەگوێرەی رێککەوتنێکی هەولێر، بەغدا و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت، کە تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ کاری پێدەکرێت، رۆژانە 280 هەزار بەرمیل نەوت تەنیا لە سنووری هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێنرێت. 230 هەزار لەو بڕە، هەناردە دەکرێت و 50 هەزاری دیکەی بۆ بەکاربردنی نێوخۆیی، بە پاڵاوگەکانی هەرێمی کوردستان دەدرێت.
 
عامر خەلیل دڵنیایی دا لەوەی، "پڕۆسەی هەناردەکردن بەبێ کێشە بەردەوامە و هیچ گرفتێکی ئەوتۆ نەهاتووەتەپێش."
 
بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، بڕیارە لە مانگی داهاتووەوە، نەوتی کەرکووک لەگەڵ نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆرییەوە هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکیا بکرێت، بەڵام عامر خەلیل گوتی: "تاوەکو ئێستا هیچ پلانێکمان نییە کە نەوتی کەرکووک لەگەڵ نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردەی بەندەری جەیهان بکەین، چونکە بڕەکەی بەپێی پێویست نییە."
 
هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکووک لە رێگەی بۆرییەوە بۆ بەندەری جەیهان، لە دوای بڕیارێکی ئاداری 2023ی دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتیی پاریس وەستا. دوای رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق و کۆمپانیاکانی نەوت، رۆژی 27ی ئەیلوولی 2025 هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆرییەوە دەستیپێکردەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

دوو دیپلۆماتی پێشووی ئەمریکا: ناکۆکییەکانی بەغدا و هەولێر بە هێز چارەسەر نابن
کوردستان26-11-2026

دوو دیپلۆماتی پێشووی ئەمریکا: ناکۆکییەکانی بەغدا و هەولێر بە هێز چارەسەر نابن

ناوەندی پێشکەوتنی کوردی پلانێک بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر رادەگەیێنێت
کوردستان26-11-2026

ناوەندی پێشکەوتنی کوردی پلانێک بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر رادەگەیێنێت

فراکسیۆنی یەکێتی: دەستوور ببێتە زامنی مافەکانی گەلی عێراق بەتایبەتی گەلی کورد
کوردستان26-11-2026

فراکسیۆنی یەکێتی: دەستوور ببێتە زامنی مافەکانی گەلی عێراق بەتایبەتی گەلی کورد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە