لە ئەمڕۆوە تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی دادەخرێت

24-12-2013
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن تونێلی پێشڕەو
A+ A-
رووداو – سلێمانی

جارێكی دیكە تونێلی پێشڕەو لە چیای ئەزمڕی شاری دادەخرێتەوە‌و كاركردن تێیدا دەستپێدەكاتەوە، كە بریتییە لە جێبەجێكردنی قۆناخی دووەمی پرۆژەكە.

لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رێگاوبان و ئاوەدانكردنەوە‌و نیشتەجێكردنی سلێمانی ئاگاداری ها‌ووڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەرو سەرجەم میوانەكانی شاری سلێمانی دەكات پڕۆژەی تونێلی پێشڕەو لەچیای ئەزمڕ دادەخرێت.

رۆژی 30-10-2013 تونێلەكە بۆ ماوەیەكی كاتی داخرا، بەڵام بەهۆی دابەزینی پلەی گەرماوە كاركرن تێیدا وەستاو بەپێی راگەیەنراوەكە لە ئەمڕۆ سێشەممە ( 24/12/2013) و رۆژانی دواتر شەوانە كاری تێدادەكرێت‌و لە كاژێر( 6 ) ی ئێوارە تا ( 6)ی بەیانی هاتو‌وچۆی تێدا دەوەستێت.

قۆناخی دووەمی پرۆژەكە بریتییە لە تە‌واوكردنی سیستەمەكانی هەواگۆڕكێ‌و ئاگركوژێنەوەو رووناكی و دانانی كامێرای چاودێری.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە