رووداو- هەولێر
ئێوارەی ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی گەورەدا لە هەولێر، 100 بەشداربووی براوەی پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆ خەڵاتکران، یەکێک لەوانیش بە تیروپشک ئۆتۆمبێلێکی بردەوە.
هەریەک لە سەرۆکی کاتی پەرلەمانی کوردستان، پەرلەمانتارانی فراکسیۆنە جیاوازەکان، وەزیری تەندروستی، پارێزگاری هەولێر و چەندین کەسایەتی دیکە ئامادەی مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکان بوون.
گەورەترین خەڵاتی پڕۆژەکە ئۆتۆتۆمبێلێک بوو لەلایەن زنجیرە مارکێتەکانی تیممارت دابینکرابوو، لەنێو 100 کەس "مەریوان خدر حەمەد" لە هەولێر خەڵاتەکەی بە تیروپشک بۆ دەرچوو.
100 کەسە سەرکەوتووەکان کە وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە، خەڵاتیان بەسەردا دابەشکرا و بڕوانامەی وازهێنانیان پێبەخشرا، وەک سەرکەوتووی جەنگی دژی جگەرە هەژماردەکرێن.
گوتاری رێڤینگ هرووری، سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی کوردستان
د. مەتین عەبدولڕەزاق، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆ دەڵێت، نۆ هەزار و 170 کەس لە پرۆژەکەدا بەشداربوون، ئەوانەی لە فلتەری یەکەمی تیمی پشكنین دەرچوون، ناویان چووە نێو پرۆسەی پشکنین و دواتر پشکنینەکانی بەشداربووان کران.
ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە مانای "دژەتووتن" دێت، بیرۆکە و جێبەجێکردنی پرۆژەکە هی دێسکی تەندروستی تۆڕی میدیایی رووداوە، لە ساڵی یەکەمدا زۆرتر لە ٣٥٠٠ کەس بەشداری پرۆژەکە بوون و وازیان لە جگەرەهێنا، ئەمساڵیش ژمارەی بەشداربووانی سێ هێندە زیادیکردووە.
گوتاری د. رێکەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستی
گوتاری نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر
چەند کەس بەشداری ئەنتیتۆباکۆ بوون و لە کوێوە بەشداربوون؟
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ