کەمپەینی 'رەنجی رووداو' بەردەوامە لە کۆکردنەوەی هاوکاریی بۆ رۆژئاوای کوردستان، لەم وێنانەدا دەردەکەوێت منداڵ، گەنج و بە تەمەن هاوکاریی بۆ کەمپەینەکە دەهێنن.
کەمپەینەکە، یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی کوردە و کۆکردنەوەیانە بۆ پشتگیریکردن لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان.
خەڵکی رۆژئاوای کوردستان چەندین رۆژە لە دۆخێکی سەختدا دەژین، بەتایبەتی خەڵکی کۆبانێ کە بەتەواوی گەمارۆ درابوو.
خەڵکی باشووری کوردستان بە گەرمی بەدەم کەمپەینەکەوە هاتن، هەموو چین و توێژەکان بەشدارییان تێدا کرد، تەنانەت منداڵەکان دەخیلەکانیان دەهێنا و دەیانبەخشییە رۆژئاوای کوردستان.
رەنجی رووداو، دەیان تۆن خۆراک، دەرمان و جلوبەرگی کۆکردووەتەوە. ئەمە جگە لە سەدان ملیۆن دینار.