رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، 500 ملیۆن دینار وەکو هاوکاری پێشکەشی رۆژئاوای کوردستان دەکات.
لە راگەیێندراوێکدا، ئەمڕۆ یەکشەممە، 26-1-2026، وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاماژە بەوە دەکات، "لەسەر بڕیاری بەڕێز ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری بڕی 500,000,000 (پێنج سەد ملیۆن دینار) وەک هاوکاری پێشکەش بە هاونیشتمانییانی رۆژئاوای کوردستان دەکرێت".
هەروەها دەشڵێت، هاوکات وەزیری دارایی بڕیاریدا "لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتمان لە رێگای لیژنەی تایبەتەوە دەست بە کۆکردنەوەی هاوکاری بکرێت بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان بەشێوەی ئارەزوومەندانە".
لە باشووری کوردستان کەمپەینی هاوکاری بۆ رۆژاڤای کوردستان بەڕێوەدەچێت، دوای ئەوەی چەند هەفتەیەکە لەلایەن چەکدارانی سوپای عەرەبیی سووریاوە هێرش دەکرێتە سەر ناوچەکانیان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ