رووداو دیجیتاڵ
لە دەروازەی چوونە نێو سنووری دەڤەری راپەڕین لەسەر تاوەرەکانی راکێشانی هێڵی کارەبا بە درێژایی رێگەکە زیاتر لە 40 هێلانەی لەقلەق هەن، ساڵانەش رێژەیان لە زیادبووندایە.
ژینگەی دەڤەری راپەڕین هۆکارێکە بۆ زیاتر مانەوەی ئەو باڵندەیە، چونکە خواردنی سەرەکیی لەقلەق لە دەڤەرەکە زۆرە؛ ئازارنەدانیشیان لەلایان خەڵکی دەڤەرەکە هۆکارێکی دیکەیە.
ساڵانە ئەو لەقلەقانە کۆچ دەکەن و کوێستان و گەرمیان دەکەن، جگە لەوەش سیمایەکی جوانیان بە ناوچەکە بەخشیوە، بە جۆرێک کە هەر کەسێک لەو رێگەیەوە بڕوات سەرنجی دیمەنی جوانی لەقلەقەکان دەدات.
لەقلەق ساڵانە یەک جار هێلکەی دەتروکێت بۆ زیادبوونی، بەشێکیان لە پاییز و بەشێکی دیکەیان لە مانگی نیسان دەستدەکەن بە کڕکەوتن لەسەر هێلکەکان، دواتر بێچووەکانیان هەڵدەهێنن کە بەگشتی سێ تاوەکو شەش هێلکە دەبن.
لەقلەق باڵندەیەکی کۆچەرییە و خواردنی سەرەکیی مار، مشک، بۆق و ئاژەڵە خشۆکەکانە.