بەهۆی بارانەوە؛ گاشە بەرد لە شاخەکانی ئاکرێ خلۆر دەبنەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەد ئەمین
ژمارەیەک هاوونیشتیمانی سەرقاڵی پاکردنەوەی رێگاکەن
ژمارەیەک هاوونیشتیمانی سەرقاڵی پاکردنەوەی رێگاکەن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی شەپۆلی بارانبارینەوە، لە رێگەی گەلی زەنتە لە سنووری قەزای ئاکرێ، گاشە بەردێک لە شاخێکەوە کەوتە خوارەوە و بەر ئۆتۆمبێلێک کەوت، بەو هۆیەوە سەرنشینێک بریندار بوو.
 
رۆژی شەممە، 25ـی نیسانی 2026، عەقید ئیبراهیم فەریق، بەرێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەردێکی گەورە لە رێگەی گەلی زەنتە لە شاخێک هاتووەتە خوارەوە و بەر ئۆتۆمبێلێک کەوتووە؛ چەند نەفەرێکی تێدا بوون و یەکێک لە سەرنشینەکان بریندار بووە."
 
بەرێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ باسی لەوەکرد، رووداوەکە بەهۆی بارانبارینی زۆر بووە و گوتیشی: "نزیکەی مانگێک پێش ئێستاش بەردێکی گەورە هاتبووە خوارەوە و بەر سەیارەیەک کەوتبوو."
 
لەبارەی رێگەکە عەقید ئیبراهیم فەریق دەڵێت: "هیچ چارەسەرێک نییە کە هاتووچۆ بۆ ئەم رێگەیە نەکرێت، چونکە ئەم رێگەیە رێگەی سەرەکییە بۆ نزیکەی 50 بۆ 60 گوندی ناوچەکە و خەڵکی رۆژانە هاتووچۆی تێدا دەکەن."
 
نزیکەی دوو هەفتەیە شەپۆلێکی باران بارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. ئەمڕۆ کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی بارانبارین بەردەوام دەبێ. کەشناسانیش پێشبینی دەکەن، تاوەکو چوارشەممە کاریگەری شەپۆلی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بمێنێت و بارانی پچڕ پچڕ ببارێ.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باران بارین لە هەولێر. وێنە بڵند تاهیر-رووداو

کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێ، سبەی بارانبارین بەردەوام دەبێ. کەشناسێک پێشبینی دەکات، تاوەکو چوارشەممە کاریگەری شەپۆلی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بمێنێت و بارانی پچڕ پچڕ ببارێ.