رووداو دیجیتاڵ
دوو مێرمنداڵی 16 ساڵ کە قوتابی بوون، لە سنووری قەزای زاخۆ لە پارێزگای دهۆک لە ئاودا خنکان. بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی دەڵێت، هەردوو مێرمنداڵەکە ئامۆزان.
موقەدەم جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، مێرمنداڵەکان دوێنێ تاقیکردنەوەیان کردووە و چوونەتە رووباری خابوور، "دوای بێدەنگییان کەسوکاریان تیمەکانی پۆلیسیان ئاگادار کردەوە، ئەوە بوو سەرەتا جلوبەرگیان لای رووبارەکە دۆزرایەوە."
هەردوو مێرمنداڵەکە ئامۆزای یەکن. دوای گەڕان بۆ چارەنووسیان، درەنگانی شەوی رابردوو تەرمی هەردووکیان دۆزرایەوە.
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی زاخۆ دەڵێت، مێرمنداڵەکان پۆلی 10 بوون و هیچیان مەلەوانییان نەزانیوە.
هەردوو گەنجەکە دانیشتووی قەزای زاخۆ بوون، دوای رێکارە یاساییەکان تەرمی هەردووکیان دراوەتەوە کەسوکاریان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ