نێچیرڤان بارزانی و مستەفا کازمی جەخت لە گرنگی پشتگیریکردنی پرۆسەی سیاسی دەکەنەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نێچیرڤان بارزانی و مستەفا کازمی
نێچیرڤان بارزانی و مستەفا کازمی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق کۆبوونەوە. 
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، لە دیدارەکەدا، "دۆخی عێراقیان تاوتوێ کرد و جەختیان لەسەر گرنگیی پشتگریکردنی پرۆسەی سیاسی، پاراستنی سەقامگیری و بەردەوامیی گفتوگۆی نێوان لایەنەکان لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی وڵاتدا"، کردەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لێکەوتەکانی بارودۆخی گشتیی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌ بوو، تیایدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی پاراستنی سه‌قامگیریی ناوچه‌که‌.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی وەزارەتی پێشمەرگە

وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاریی هاوپەیمانان نەخراوەتەسەر هەژماری وەزارەتمان

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێ، تاوەکو ئەمڕۆ هاوکاریی هاوپەیمانان نەخراوەتە سەر هەژماری وەزارەتەکەیان. بەرپرسێکی دیکە ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەری زۆرە "دابەشکردنی هاوکارییەکە بکەوێتە دوای جەژن."