مووچەی مانگی 5 خەرجکرا

55 خولەک له‌مه‌وپێش
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەغدا پارەی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی خەرجکرد.
 
هەڵکەوت عەزیز، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە بەغدا رایگەیاند، زیاتر لە 950 ملیار دیناری پارەی مووچە خەرجکرا.
 
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داهاتی نانەوتیی مانگی ئایار لەڕێگەی لقی هەولێری بانکی ناوەندییەوە خرایەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.
 
بەگوێرەی وەزارەتی دارایی، بڕی پارەکە 50 ملیار دیناری عێراقییە.
 
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی گەیشتنی پارەیە بۆ راگەیاندنی لیستی مووچە و سەرچاوەیەکیش دەڵێت: "هەوڵ دەدرێت لە رۆژانی جەژنیشدا فەرمانبەران بتوانن مووچەکانیان وەربگرن."
 
دوێنێ یەکشەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هەر کاتێک پارە تەمویل بکرێت، وەزارەتی دارایی لیستی مووچە رادەگەیێنێت. ئەگەر ئەمڕۆ پارەکە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەت، هەر ئەمڕۆ لیستەکە بڵاودەکرێتەوە."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی رێوڕەسمەکە.

بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی پەردە لەسەر ناوی دوو شەقامی هەولێر لادرا

پارێزگاری هەولێر دەڵێت، لە چوارچێوەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دا، بە ئامادەبوونی سیداد بارزانی، نوێنەری سەرۆک مەسعود بارزانی، پەردە لەسەر تابلۆی ناوی دوو شەقامی سەرەکیی هەولێر لادرا کە "بە ناوی سەرکردە و تێکۆشەرانی مەزنی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان (مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا، مامۆستا محەممەد مەلا قادر) کراون".