کۆنسوڵی ئەڵمانیا لە هەولێر: دەبێ ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان بدرێنە دادگە

25-06-2024
كلاوس شترایشەر، کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر.
كلاوس شترایشەر، کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردنی ئێزدییەکان. 
 
كلاوس شترایشەر، کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر دەشڵێت: "ئەو تاوانانەی لەبەرامبەر ئێزدییەکان کراوە لەبیر ناکرێن.
دەبێ ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان بدرێنە دادگە.. ئەڵمانیا داوای دادگاییکردنی تاوانباری کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان دەکات."
 
کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا باس لەوەش دەکات، سەدان کەس لە ئێزدییەکان پێویستییان بە چارەسەری دەروونی هەیە: "ئەڵمانیا دەستبەرداری دۆسیەی ئێزدییەکان نابێت و بەردەوام دەبێت. عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوام بن لە هاوکاریکردنی ئێزدییەکان.. نابێت مانەوەی ئێزدییەکان لە کەمپەکان بەردەوام بێت."
 
نوێدەکرێتەوە... 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەهۆی بوومەلەرزەکەوە هەندێک کەلوپەل لەنێو سوپەرمارکێتێکی مەڵەتیی کەوتوون

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 پلە پارێزگای مەڵەتیی باکووری کوردستانی هەژاند

سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاکەوتنی تورکیا رایگەیاند، کاژێر 09:00ی بەیانیی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 پلە بە پێوەری رێختەر، لە پارێزگای مەڵەتیی باکووری کوردستان روویداوە و لە ناوچەکانی دیکەی باکووری کوردستانیش هەستی پێکراوە