رووداو دیجیتاڵ
دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوی موسڵ بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە، وای کردووە قوتابخانەیەکی مێژوویی لەنێوەڕاستی بەنداوەکە دەربکەوێت.
قوتابخانەکە دەکەوێتە قەزای سێمێلی سەر بە پارێزگای دهۆک. بەپێی زانیارییەکان، مێژووی قوتابخانەکە بۆ زیاتر لە 40 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
دەرکەوتنی باڵەخانەی ئەم قوتابخانەیە لەنێو بەنداوەکەدا بۆ گۆڕانی کەشوهەوا و کەمبوونەوەی ئاوی بەنداوی موسڵ دەگەڕێتەوە، ئەم قەیرانی کەم ئاوییەش ئاستی ئاوی زۆرینەی بەنداوەکانی دابەزاندووە.
دەرکەوتنی ئەم قوتابخانەیە دەرخەری ئەوەیە کە گۆڕانی کەشوهەوا تەنیا کاریگەرییەکەی ژینگەیی نییە، بەڵکو رەنگە بەهۆیەوە چەندین شوێنەواری مێژوویی بدۆزرێتەوە، کە پێشووتر بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوەکە دیار نەماوە