رووداو- هەولێر
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست رووداو کەتووە، کاندیدی ژمارە 22ی لیستی ژمارە 110ی پارتی دیموکراتی کوردستان، زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە، دوای ئەویش سەرۆکی لیستەکە دێت.
ئومێد خۆشناو، کاندیدی ژمارە 22ی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، زۆرترین دەنگی لیستەکەی بەدەستهێناوە، بە دوای ئەویش جەمال مورتکە، سەرۆکی لیستەکە دێت، هەروەها جەعفەر ئێمینکی، کاندیدی ژمارە 2 ی لیستی پارتی بە پلەی سێیەم دێت.
پارتی دیموکراتی کوردستان بە لیستی ژمارە 110 بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کرد و تاوەکو ئیستا، بە گوێرەی ئامارە نافەرمییەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن، زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە و لە پلەی یەکەمی لیستەکان دێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ