كوڕەزایەكی مام جەلال بە ناوی كۆبانێ ناونرا

25-11-2014
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن مام جەلال مەلا بەختیار
A+ A-

رووداو - هەولێر

مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، كە هاوكات خەزووری باڤێڵ-ی كوڕی جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی ئەو حیزبەیە لەدایكبوونی كچەزایەكی تازەی خۆی راگەیاند.

مەلا بەختیار لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك رایگەیاندووە ئەمڕۆ لاڤەی كچی و باڤێڵی زاوای كوڕێكیان بووەو دەڵێ "لە خۆشەویستی و وەفاداریمان بۆ شاری كۆبانێ، كوڕەكەمان ناونا (كۆبان)".

مەلا بەختیار بەبۆنەی لەدایكبوونی كچەزاكەیەوە دەشڵێ "ئومێد دەكەم بە دایك و باوك گەورەبێت و پیرۆزبایی گەرمیش لە جەنابی مام جەلال دەكەم بەبۆنەی لەدایكبوونی كوڕەزاكەی".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە