پلانی ئەمنی بۆ شەوی سەری ساڵ لە سلێمانی دادەنرێت

25-12-2016
گۆڤەند مستەفا
بڕیارە 31ی ئەم مانگە ئەو رێگایانەی دێنەوە سەر شەقامی سالم بگیرێن
بڕیارە 31ی ئەم مانگە ئەو رێگایانەی دێنەوە سەر شەقامی سالم بگیرێن
نیشانەکردن کریسمس
A+ A-

رووداو - سلێمانی

لە شارو شارۆچکەکانی باشووری کوردستان ئامادەکاریی بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی نوێ دەکرێت، لە شاری سلێمانیش پلانی ئەمنی بۆ شەوی سەری ساڵ دادەنرێت و چەند رێکارێک دەگیرێنەبەر.


سامان به‌شاره‌تی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە سلێمانی رایگەیاند: "بەپێی ئەو بڕیارەی لیژنەی ئەمنی شاری سلێمانی دەریکردووە، بڕیارە 31ی ئەم مانگە ئەو رێگایانەی دێنەوە سەر شەقامی سالم بگیرێن، بۆ ئەوەی هاونیشتمانیان لە شەوی سەری ساڵدا لەو شەقامە ئاهەنگی خۆیان بگێڕن".

بەهۆی قەیرانی داراییەوە ئەمساڵ حکومەتە خۆجێییەکان هیچ ئاهەنگێک بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێوە ناگێڕن، بەڵام لەسەرجەم هۆتێڵ و رێستۆرانت و هۆڵەکان ئاهەنگ ئەنجام دەدرێت، لیژنەی ئەمنیش ئامادەکاریی کردووەو هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس لە شەوی سەری ساڵدا لە شوێنە گشتییەکاندا بڵاوەیان پێدەکرێت و ئەمنییەتی شارەکە دەپارێزن، تا ئەوکاتەی خەڵک لە ئاهەنگەکانیان تەواو دەبن.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە