بەرهەم ساڵح: دوای کۆنگرە ئەرکێکی قورسمان لەسەرە

25-12-2019
رووداو @Rudawkurdish
دەقی پەیامی بەرهەم ساڵح
دەقی پەیامی بەرهەم ساڵح
نیشانەکردن کۆنگرەی یەکێتی
A+ A-

رووداو - هەولێر 

 

بەرهەم ساڵح، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی گشتیی یەکێتی بەبۆنەی "سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی" پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "مژدەی سەرکەوتنی کۆنگرەتان پێڕادەگەیێنم کە لە هەلومەرجێکی ئاڵۆز و سەختدا بەسترا و بەڵێنی نوێبوونەوەش دەدەین". 
 
بەرهەم ساڵح لە پەیامەکەیدا کە لەلایەن میدیای حیزبەکەیەوە بڵاوکرایەوە ئاماژەی بەوەکرد، "بەرپرسیاریێتی خۆمان لەبەرامبەر گەلەکەمان جێبەجێدەکەین و بە ئیرادەیەکی پۆڵاینەوە رووبەڕووی ئەو گرفتانە دەبینەوە لەبەردەمماندا هەبوون". 
 
بەگوتەی بەرهەم ساڵح، لە کۆنگرەی چوارەم بەڵێنی نوێبوونەوەیان بە حیزبەکەیان و خەڵکی کوردستان دووپاتکردووەتەوە تاوەکو دڵنیایی بدەنە خەڵکی کوردستان و لایەنگرانی یەکێتی کە هەموو توانایەکیان بۆ سەقامگیری، ئاشتی کۆمەڵایەتی و راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان لایەنەکان و یەکخستنی تواناکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پێشهاتەکان دەخەنەڕوو. 
 
بەرهەم ساڵح کە بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی گشتیی یەکێتی هەڵبژێردرا و بە گوتەی بەشێک لە ئەندامانی کۆنگرە بەربژێرە بۆ پۆستی سەرۆکی یەکێتی لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، "سەرکەوتنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی هەموو لایەکمان دەخاتە بەردەم بەرپرسیاریێتییەکی قورس کە یەکڕیزی نێو یەکێتی بپارێزین و لەگەڵ لایەنەکانیش هاوکار و هەماهەنگ بین بۆ چارەسەکردنی قەیرانەکان و چارەسەرکردنی بژێوی خەڵک و زامنکردنی حوکمڕانی دادپەروەر و دروست. بۆئەوەش پێویستە یەکێتی لەنێوان لایەنەکانی نێوخۆی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن دروستبکات". 
 
بەرهەم ساڵح ئەوەیشی گوت "کۆنگرەی چوارەم وێستگەیەکی گرنگ دەبێت بۆ رێکخستنەوەی سیاسەتی نێوخۆی یەکێتی و بەدیهێنانی حوکمڕانیەتییەکی دادپەروەر و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانیان".
 
ئەمە لەکاتێکدایە لە رۆژی شەممە 21-12-2019 چوارەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی بە ئامادەبوونی زیاتر لە هەزار ئەندام دەستیپێكرد، نزیكەی 450 ئەندام خۆیان بۆ ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی گشتی ئەو حیزبە بەربژێركردووە، تاوەكو ئێستا جیاكردنەوەی دەنگەكان بەردەوامە.
 
زانیاری زیاتر لەبارەی ئەنجامە نافەرمییەکانی دەنگدانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی گشتیی یەکێتی و بەڕێوەچوونی پرۆسەکە:

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دەستەی مافی مرۆڤ: 500 زیندانی چاکسازییەکان سزای لەسێدارەدانیان هەیە

بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسا و پاراستنی مافی مرۆڤ رایگەیاند، 500 زیندانی لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەن کە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە. ''زۆریی سزادراوان، سیستمی چاکسازیی نێو چاکسازییەکانی خستووەتە ژێر پرسیارەوە.''