Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کاریلە مرداربووەکان و ژمارەیەک ئاژەڵ و ئەو دەرمانانەی سامان وسوو بۆ ئاژەڵە نەخۆشەکانی بەکاریان دەهێنێت

کاریلە مرداربووەکان و ژمارەیەک ئاژەڵ و ئەو دەرمانانەی سامان وسوو بۆ ئاژەڵە نەخۆشەکانی بەکاریان دەهێنێت

کوردستان25-12-2023

لە باسرمە بزنێک بە یەک سک پێنج کاریلەی دەبێت

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی بڵاوکردنەوە

25-12-2023

بابەتی پەیوەندیدار

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە
کوردستان31-05-2026

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ
کوردستان31-05-2026

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە
کوردستان31-05-2026

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە

ووداو دیجیتاڵ

لە گوندێکی باسرمەی سەر بە شەقڵاوە، بزنێک بە یەک سک پێنج کاریلەی بوو، ئەمەش بە رووداوێکی دەگمەن دادەنرێت "بەڵام بەهۆی نەبوونی چارەسەریی پێویست" هەموو کاریلەکان و دایکەکەش مردار بوون.
 
لەدایکبوونی پێنج کاریلە بەیەکجار بە رووداوێکی دەگمەن دادەنرێت و سامان وسوو، کە لە سییەکانی تەمەنیدایە و خاوەنی بزنەکانە، بە رووداوی گوت "سێ پشتە ئاژەڵدارین، نەوەک هەر خۆم بەڵکو باوکیشم، کە لەدایکبووی ساڵی 1952ـە لەژیانی خۆیدا نەیبینیوە بزن بەیەک سک، پێنج کاریلەی ببێت."
 
سەبارەت بە هۆکاری مرداربوونی بزنەکە و بێچووەکانی، سامان وسوو، کە نزیکەی 450 سەر ئاژەڵی لە مەڕ و بەرخ و بزن هەیە، گوتی "ئەم ساڵ نەخۆشی لەنێو ئاژەڵەکانمان بڵاوبووەتەوە، نزیکەی 10 دانەیان ئێستا نەخۆشن، تایان هەیە و بە دەرمانیش چاک نابن."
 
"دەرمانی تۆزوبا"
 
بەگوتەی ئەو ئاژەڵدارە "ماوەی 10 ساڵ دەبێت کوالێتیی دەرمانی ئاژەڵەکانیان خراپ بووە." دەشڵێت "تەنانەت نرخیشیان گرانە و لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە زۆر جیاوازە، ئێستا هەندێک جۆر دەرمان بەردەستن، کە بێ پشکنین دێن و پێی دەڵێن، دەرمانی تۆزوبا، ئەویش کوالێتیی باش نییە."
 
ئەم ساڵ بەهۆی ئەوەی وەرزی بارانبارین زوو دەستیپێکرد، مەڕوماڵات لەوەڕیان باش بوو، بۆیە بەگوتەی سامان وسوو "سەیرە کە بەگشتی هەموو ئاژەڵدارەکان ئاژەڵی نەخۆشیان هەیە و نەخۆشی لەنێویاندا بڵاوبووەتەوە."
 
"ئێستا لیژنەی تەندروستی ناگەڕێن"
 
رەزوان عومەر، مامۆستای زمانی عەرەبییە و ئامۆزای سامانە، بەرووداوی گوت زۆرجار ئاژەڵدارەکانی گوندەکەیان (گوندی باویان سەر بە باسرمە) کە دەرمان دەکڕن، "دەیهێننە لای من تاوەکو بۆیان بخوێنمەوە کە چ دەرمانێکە و بۆ چی بەکاردێت، بەڵام دەبینم زۆربەی دەرمانەکان ماوەیان بەسەرچووە."
 
مامۆستا رەزوان باسی لەوەش کرد، پێشتر لە گوندەکاندا لیژنەی ڤێتێرنەری دەگەڕان بۆ پشکنین و چارەسەرکردنی ئاژەڵی نەخۆش، "بەڵام ئێستا ئەوە نەماوە،" ئەو، هۆکاری "بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و مرداربوونی ئەو بزنە و هەر پێنج بێچووەکەی، بۆ ئەوە گەڕاندەوە دەرمان و چارەسەریان لەکاتی پێویستدا پێ نەدراوە."
 
"ئاژەڵداران باوەڕیان بە هەموو جۆرە دەرمانێک نییە"
 
د. رێبین ئەحمەد، پزیشکی ڤێتێرنەرییە و بە رووداوی گوت، ئەوەی نەخۆشییەی ئێستا لە نێو ئاژەڵانی هەرێمی کوردستان بڵاوە ناوی ئینترۆتۆکسیمیایە، کە بە کوردی "مافەتە"ـی پێدەگوترێت. "مافەتە، نەخۆشییەکی بەکتریاییە و تووشی مەڕوماڵات دەبێت و سکی دەئاوسێنێت و دەمی کول دەکات. نەخۆشییەکە دەگوازرێتەوە و زیاتر کاریگەریی لەسەر بێچووەکان هەیە."
 
پزیشکە ڤێتێرنەرییەکە یەکێک لە هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لەنێو ئاژەڵان بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە کە بەشێکی ئاژەڵداران "متمانەی بە هەندێک جۆر دەرمان نییە" و، وەک باسی دەکات "بۆنموونە دەرمانی مەلاریا بۆ کوشتنی ئەسپێ لە مەڕ و بزن بەکاردەهێنن، لەکاتێکدا دەرمانی هەیە و هەرزانیشە، بەڵام ئاژەڵدار هەیە باوەڕی بەو دەرمانە نییە، کەچی دەرمانی مەلاریا دەبێتە هۆی شێرپەنجەی پێست لە ئاژەڵ و دواتر دەیکوژێت."