رووداو دیجیتاڵ
مەزڵووم عەبدی دەڵێت، بافڵ تاڵەبانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا "پشتیوانی خۆی بۆ بەرخۆدانی گەل و هێزەکەمان دەربڕی".
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە لە هەژماری ئێکس "خۆشحاڵ"ـی خۆی بە پەیوەندی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەربڕی.
فەرماندەیی گشتیی هەسەدە دەڵێت، "شانازییە بۆ ئێمە کە دەبینین گەلەکەمان لە سلێمانی بەشێوەیەکی فراوان رژاونەتە سەر شەقامەکان و پشتیوانی بەردەوامی خۆیانمان بۆ دەردەبڕن".
دەقی قسەکانی مەزڵووم عەبدی
"خۆشحاڵ بووین بە پەیوەندیی تەلەفۆنی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە تێیدا پشتگیری و پشتیوانی خۆی بۆ بەرخۆدانی گەلەکەمان و هێزەکانمان دەربڕی".
هەروەها، جێگەی شانازییە بۆمان کە دەبینین خەڵکەکەمان لە سلێمانی لە خۆپیشاندانی فراواندا رژاونەتە سەر شەقامەکان بۆ دەربڕینی بەردەوامی پشتگیرییەکانیان بۆمان."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ