رووداو دیجیتاڵ
پارێزگای ئامەد دەڵێت، بۆمبێکی دەستکرد فڕێدراوەتە بەردەم باڵەخانەی سەرەکیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگاکە. بۆمبەکە هیچ زیانێکی نەبووە و هەوڵەکان بۆ دەستنیشانکردنی ناسنامەی ئەنجامدەران و دەستگیرکردنیان بەردەوامن.
لە راگەیێندراوێکی نووسراودا، کە لەلایەن پارێزگای ئامەد بڵاوکراوەتەوە، هاتووە، کاژێر 20:15 خولەکی شەوی یەکشەممە، بۆمبێک فڕێدراوەتە سەر ئەو رێگەیەی کە دەرگای چوونەژوورەوەی هاووڵاتییانە.
لە راگەیێندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ''دەرکەوتووە دوو کەسی دەمامکدار لەکاتی رووداوەکەدا هەڵاتوون. هەوڵەکان بۆ دەستنیشانکردنی ناسنامەی ئەنجامدەران و دەستگیرکردنیان بەردەوامن.''
پارێزگای ئامەد ئەوەشی بڵاوکردوەتەوە، لە ئەنجامی پشکنینی تیمە تایبەتمەندەکان لە شوێنی رووداوەکە دەرکەوتووە بۆمبە دەستکردەکە هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە.
پارێزگای ئامەد رۆژی 22ی کانوونی دووەم بڕیارێکی دەرکرد و لە 23ی کانوونی دووەمەوە بۆ چوار رۆژ هەموو جۆرە چالاکییەکی لە شوێنە کراوەکانی سەرانسەری پارێزگاکەدا قەدەخە کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ