گالەری

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
11 Photos
حەیدەر عومەر
 
رووداو دیجیتاڵ
 
بەفربارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی لە پێنجوێن، جگە لەوەی ئاستەنگییان بۆ بەشێک لە کایەکانی ژیان دروستکردووە، بەڵام لە هەمان کاتدا دیمەنێکی تەواو سەرنجراکێشی لە سەیرانگەی گۆلێ نەخشاندووە.
 
سەختی رێگەی گەیشتن بەو سەیرانگەیە لە زستاندا، وایکردووە جگە لە دانیشتووانی پێنجوێن کەم کەس بە ئاسانی بتوانن بگەنە ناوچەکە.
 
چلورە سپییەکان بە گوێی تاوێرە بەردیینەکانی سەر چەمە تەزیووەکەی گۆلێ شۆڕ بوونەتەوە، دیمەنەکان هەستێکی دڵخۆشکەر دەبەخشن بەو کەسانەی کە گۆلێ بەو جۆرە دەبینن.
 
رۆژی یەکشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2026 پلەی گەرما لە پێنجوێن 9 پلە ژێر سفری سیلیزی و ئەمڕۆش 13 پلە ژێر سفری سیلیزییە.
 
سەیرانگەی گۆلێ بە درێژایی هەردوو وەرزی بەهار و هاوین دەبێتە مەلەوانگەیەکی سرووشتی بۆ ئەو کەسانەی خۆیانی پێی فێنک دەکەنەوە؛ بەڵام لە پاییزەوە تاوەکو کۆتایی بەهار ئەو سەیرانگەیە کەمترین خەڵک دەتوانن پێی بگەن.