نێرگەلەکێشان لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی قەدەخە دەکرێت

26-02-2020
ئاسۆ سەراوی
چەند گەنجێک لە کافتریایەکی ئیسکان لە هەولێر سەرقاڵی نێرگەلەکێشان و یاریکردنن، وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو
چەند گەنجێک لە کافتریایەکی ئیسکان لە هەولێر سەرقاڵی نێرگەلەکێشان و یاریکردنن، وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو
نیشانەکردن هەولێر سلێمانی
A+ A-
رووداو - سلێمانی

بۆ پێشگیریکردن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاردرا نێرگەلەکێشان لە هەموو شوێنە گشتییەکانی سنووری سلێمانی و هەولێر قەدەخە بکرێت، قایمقامی هەولێریش بۆ رووداو دەڵێت، لە رۆژی یەکشەممەوە بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
 
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "هەر کەسێک پابەندنەبێت شوێنەکەی دادەخرێت".
 
هەر سەبارەت قەدەخەکردنی نێرگەلەکێشان، ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ژووری هاوئاهەنگی و قەیرانەکانی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا. 
 
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاونیشتمانیانی پارێزگای سلێمانی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا جەختکراوەتەوە لەسەر دانانی رێوشوێنی پێویست بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
 
هەڤاڵ ئەبوبەکر دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە هەموو کۆبوونەوەیەکی گشتی کە بەریەککەوتنی کۆمەڵایەتی تێدا رووبدات بۆ ماوەیەکی نادیار قەدەخە بکرێت، بەتایبەتی شوێنی مەلەکردن و لایڤ میوزیک، گوتیشی "بە هاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڕیارماندا بە قەدەخەکردنی نێرگەلەکێشان لە کافتریا و شوێنە گشتییەکان".
 
سەبارەت بە مزگەوتەکان بە تایبەت لە نوێژی هەینی، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، چاوەڕێی  بڕیاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستانن ئەوان هەر بڕیارێک بدەن وەکو پارێزگای سلێمانی جێبەجێی دەکەن. هەڤاڵ ئەبوبەکر دەشڵێت "هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەختمان لەسەر جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە کردووەتەوە کە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دراوە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

بەڵێندەران لە "ترسی نەبوونی پارە" پڕۆژەی رێگەوبانی گوندەکانی بێتواتە وەرناگرن

دانیشتووانی ژمارەیەک گوندی سنووری ناحیەی بێتواتە لە ئیدارەی راپەڕین، لە خراپیی رێگەوبانەکانیان نیگەرانن. بەڕێوەبەری ناحیەکەش ئاشکرای دەکات، سەرەڕای ئەوەی دوو جار تەندەر بۆ پڕۆژەی رێگەی چوار گوند راگەیێندراوە، بەڵام "لەترسی نەبوونی نەختینە" هیچ بەڵێندەرێک ئامادە نییە پڕۆژەکە وەربگرێت