Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جەواد فەیزوڵڵا، قایمقامی قەزای خانەقین

جەواد فەیزوڵڵا، قایمقامی قەزای خانەقین

کوردستان26-02-2026

قایمقامی خانەقین: بە فەرمی داوای راگرتنی بە قەزابوونی گوڵاڵەمان کردووە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سۆران حوسێن

رۆژی بڵاوکردنەوە

26-02-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە
کوردستان31-05-2026

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ
کوردستان31-05-2026

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە
کوردستان31-05-2026

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە


رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی قەزای خانەقین دەڵێت، بە قەزاکردنی ناحیەی گوڵاڵە کاریگەریی نەرێنی کردووەتە سەر قەزاکەیان و پێچەوانەی مادەی 140ـی دەستووری عێراقە. ئاماژە بەوەش دەکات، بە نووسراوی فەرمی داوای راگرتنی بڕیارەکەیان کردووە.
 
وێڕای ناڕەزایی کورد، 23ی شوباتی 2026، خالید بەتال، وەزیری پلاندانانی عێراق بە وەکالەت فەرمانێکی دەرکرد بۆ بەقەزاکردنی گوڵاڵە لە سنووری پارێزگای دیالە و ژمارەی سیمبوولی کارگێڕیی 21101ـی پێدا.
 
بە گوێرەی دوایین سەرژمێریی عێراق، قەزای خانەقین 127 هەزار دانیشتووی هەبوو، ناحیەی گوڵاڵە لە سنووری خانەقین 94 هەزار دانیشتوو و ناحیەی سەعدیە 40 هەزار دانیشتووی هەبوو.
 
جەواد فەیزوڵڵا، قایمقامی قەزای خانەقین، رۆژی پێنجشەممە، 26ـی شوباتی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە جەلەولاوە نووسراویان کردووە بۆ پلاندانانی عێراق و ناحیەی سەعدیەیان لە سنووری خۆیان نووسیوە، بوون بە 134 هەزار کەس، بەگوێرەی ئەوەش دەتوانن ببنە قەزا، بەڵام من نووسراوی فەرمیم لایە بەڕێوەبەری ناحیەی سەعیدیە بە فەرمی دەڵێ نایانەوێت بچنە سەر جەلەولا".
 
قایمقامی خانەقین ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان کێشەیان لە بە قەزابوونی گوڵاڵە نییە، بەڵام "ئەگەر یاسایی بێ و بە گوێرەی دەستوور بێ، مادەی 140 مان هەیە و نابێ بەهیچ شێوەیەک ناوچەکانمان لە رووی کارگێڕییەوە دەستکاری بکرێ و گۆڕانکاری تێدا بکرێت".
 
جەواد فەیزوڵڵا گوتی: "سەرپێچییەکی دیکە لە بڕیاری بە قەزابوونی گوڵاڵە کراوە، کە بەشێک لە ناحیەی کۆکزی خراوەتەسەر، لەکاتێکدا کۆکز ناوچەی دیالە و مادەی 140 نییە و سەر بە گەرمیانە و لە رووی کارگێڕییەوە سەر بە هەرێمی کوردستانە".
 
قایمقامی خانەقین گوتیشی: "بە نووسراوی فەرمی داوامان لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق کردووە بە قەزابوونی جەلەولا رابگیرێت، [چونکە پێچەوانەی مادەی 140ـی دەستوورە".
 
19ی شوباتی 2026، بەقەزاکردنی گوڵاڵە لەلایەن عومەر کوڕوی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە راگەیێندرا.
 
بڕیارەکەی حکومەتی عێراق بۆ بە قەزاکردنی گوڵاڵە لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا چارەنووسی کارگێڕی لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی یەکلایی نەبووەتەوە.