هونەرمەند یەدوڵڵا محەممەدی کۆچی دواییکرد

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
یەدوڵڵا محەممەدی، هونەرمەندی ناسراوی شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان
یەدوڵڵا محەممەدی، هونەرمەندی ناسراوی شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یەدوڵڵا محەممەدی، هونەرمەندی ناسراوی شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە تەمەنی 67 ساڵیدا بەهۆی وەستانی دڵەوە کۆچی دواییکرد. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 26-02-2026، یەدوڵڵا محەممەدی، هونەرمەندی دیاری شاری سنە کۆچی دواییکرد. ئەم هونەرمەندە لە ساڵی 1958 لە سنە لەدایکبووە و هەر لە منداڵییەوە دەستی بە کارکردن لە بواری هونەریدا کردووە؛ بنەماکانی مۆسیقای لەلای هونەرمەند حەسەن کامکار فێر بووە.
 
یەدوڵڵا محەممەدی یەکێک بووە لە یەکەمین ئەو هونەرمەندانەی کە لەگەڵ ئۆرکێسترای گەورەی تاران گۆرانیی گوتووە و لە کاروانی هونەریی خۆیدا 78 گۆرانیی تۆمارکراوی هەیە.
 
یەدوڵڵا محەممەدی مامۆستای خانەنشین بوو، بەڵام بەهۆی نەخۆشی و هەندێک کێشەوە، ماوەیەکی زۆر بوو لە کاری هونەری دوورکەوتبووەوە.
 
بڕیارە سبەی هەینی، لە رێوڕەسمێکدا تەرمی هونەرمەند یەدوڵڵا محەممەدی لە بەشی هونەرمەندانی گۆڕستانی بەهەشتی محەممەدی لە شاری سنە بە خاکبسپێردرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە