ئەمڕۆ لە زۆربەی پارێزگاکانی باکووری کوردستان لێزمەبارانە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی گشتیی تورکیا پێشبینی دەکات ئەمڕۆ لە تەواوی باکووری کوردستان باران ببارێت. لە 10 پارێزگا لێزمەباران دەبارێت.
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینییەکانی کەشوهەوای تورکیا و باکووری کوردستانی بڵاوکردەوە. رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە 26ـی نیسانی 2026، لە تەواوی پارێزگاکانی باکووری کوردستان باران دەبارێت. 
 
لە پارێزگاکانی رووها، ئامەد، دیلۆک، سەمسوور، مێردین، ئێلیە، دێرسم، مەرەش، مەلەتێ، خارپێت، چەولیگ، مووش، شرنەخ و سێرت لێزمەباران و هەورەتریشقە دەبێت. نمەبارانیش لە تەواوی 10 پارێزگاکانی دیکەی باکووری کوردستان بەشێوەی پچڕ پچڕ دەگرێتەوە. 
 
بەگشتیی ئەگەری لافاو لە پارێزگاکانی رووها، ئامەد دیلۆک، سەمسوور، ئێلیە و بەتایبەتی لە مێردین و سێرت دەبێت. خێرایی با لەم پارێزگایانەدا لە نێوان 65-80 کم دەبێت لە کاژێرێکدا. تێکڕای پلەی گەرمای ئەم پارێزگایانەی باران تێیاندا دەبارێت لەنێوان 13-23 پلەی سیلیزی دەبێت. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەفیق سابیر، شاعیری دیاری کورد

قایمقامی پشدەر: تەرمی رەفیق سابیر دەگەڕێنرێتەوە و لە قەڵادزێ بە خاک دەسپێردرێت

بڕیارە ئەمشەو تەرمی شاعیری ناوداری کورد، رەفیق سابیر لە وڵاتی سوێدەوە بگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان و سبەی لە رێوڕەسمێکی شایستەدا لە شارۆچکەی قەڵادزێ بە خاک بسپێردرێت.