رووداو دیجیتاڵ
دوو رووداوی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان روویاندا؛ لە رێگەی نێوان بەردەڕەش – رۆڤیا ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا. لە گەرمیانیش ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی بریندار بوو.
ئەمڕۆ دووشەممە 26ی 5ی 2025، نێچیرڤان هەرکی، گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە رێگەی نێوان بەردەڕەش – رۆڤیا ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا."
ئازاد تەها، گوتەبێژی هاتووچۆی دهۆک گوتی، رووداوەکە کاژێر 12:30 خولەک بووە.
نێچیرڤان هەرکی گوتی: "ئەو کەسەی گیانی لەدەست داوە خەڵکی بەردەڕەشە، خێزاندارە و تەمەنی 40 ساڵە."
هاتووچۆی گەرمیانیش بڵاویکردەوە، "لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان - ئاڵتیما لە نزیک ناوچەی پیشەسازی، کۆنترۆڵی لەدەست دا و وەرگەڕا؛ لە ئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بریندار بوو و زیانی مادیش بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ