رووداو دیجیتاڵ
به‌يانيى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە شاندێکی باڵاى رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان (FAO)، بە سەرۆکایەتیی شو دۆنيو، بەڕێوەبەری گشتیى رێکخراوه‌که، کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وه‌زيرى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاو و به‌ڕێز سه‌يوان بارزانى، باڵيۆزى عێراق له ئيتاڵيا و باڵيۆزى عێراق له ڕێکخراوى FAO ئاماده‌ى بوون، بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەش لە بوارەکانی کشتوکاڵ و ئاسایشی خۆراک و سەرچاوە ئاوییەکان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستاندا تاوتوێ کرا، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى چۆنیەتیی کاريگه‌ريى گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا و به‌بيابانبوون و که‌مئاوى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌کانى به‌رده‌م کشتوکاڵ و ئاو و خۆراک، بيروڕايان گۆڕييه‌وه."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، نێچيرڤان بارزانى "سوپاس و پێزانینی بۆ کار و به‌رنامه‌کانى ڕێکخراوه‌که لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی و ڕۆڵی لە جێبەجێکردنی پرۆژەکانى گەشەپێدان و بەدیهێنانی ئاسایشی خۆراک، به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌کى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌کانى هه‌رێمى کوردستانى بۆ کار و به‌رنامه‌کانى FAO دووپات کرده‌وه."
لای خۆیەوە، دۆنيو سوپاسی رێکخراوەکەی بۆ گرنگیدانی هەرێمى کوردستان بە کەرتی کشتوکاڵ دەربڕی، هەروەها ئامادەیيی فاوی بۆ فراوانکردنی بوارەکانی هاوکاری و جێبەجێکردنی بەرنامە ستراتیژییەکان دووپات کردەوە کە خزمەت بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام لە هەرێمى کوردستان دەکات.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ