رووداو دیجیتاڵ
بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، تەرمی هەشت کۆچبەر لەوانەی کە لە نۆکەندی ئینگلیزدا خنکان گەڕێندرانەوە دەڤەری راپەڕین و لەوێ لە رێوڕەسمێکدا پێشوازییان لێکرا. پاشان لە مزگەوت نوێژیان لەسەر کرا و لە گۆڕستان بە خاک سپێردران.
ئەو هەشت کۆچبەرە سێ کەسیان خەڵکی رانیەن، دووانیان خەڵکی قەڵادزێن، سیانیان خەڵکی سەنگەسەر و یەکێکیشیان خەڵکی حاجیاوایە.