پێشبینی دەکرێ لە چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستان بەفر و باران ببارێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا، پێشبینی دەکرێ سبەی لە 10 پارێزگای باکووری کوردستان باران ببارێ و هۆشداری لە ئەگەری دروستبوونی لافاویش دەدرێ.
 
کەشناسیی تورکیا دەڵێ، پێشبینی دەکرێ رۆژی چوارشەممە 28-01-2026 لە 10 پارێزگای باکووری کوردستان باران ببارێ و لە ناوچە بەرزەکانیش بەفر ببارێ.
 
بارانەکە لە پارێزگاکانی مەڵەتی، خارپێت، سەمسوور، رووها، ئامەد، ئێلیهـ، مێردین، سێرت، جۆلەمێرگ و شرنەخ دەبارێ؛ هەروەها لە بەرزاییەکانی مەڵەتی، خارپێت، ئامەد، جۆلەمێرگ و شرناخ بەفر دەبارێ.
 
لە هۆشدارییەکەی کەشناسیی تورکیادا هاتووە، پێویستە هاونیشتمانییان لەبارەی دۆخە نەخوازراوەکانی وەک دروستبوونی ئاستەنگ بۆ هاتووچۆ، شەختە لە ناوچە بەرزەکان و ئەگەری رەنووی بەفر لەو شوێنانەی بەفری زۆریان لێ کەوتووە، هۆشیار بن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای چوار وڵاتەکە

ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا ژمارەیەک داواکارییان لە دیمەشق و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر هەیە

ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا پێشوازی لە درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەکەن و داوای "تێکەڵبوونی ئاشتییانە"ـی رۆژئاوای کوردستان و سووریا دەکات