گالەری

دوێنێ کاژێر 06:31
6 Photos
حەیدەر عومەر

رووداو دیجیتاڵ

شەپۆلی ئەم دواییەی بەفربارین سنووری قەزای دووکانیشی گرتەوە، بەفر چواردەوری دەریاچە و بەنداوی دووکانی سپیپۆش کرد و دیمەنێکی ئێجگار باڵکێشی بە سنوورەکە بەخشی.

بەنداوی دووكان لە ساڵی 1959 وەكو یەكەم بەنداو لەسەر ئاستی عێراق دروستكراوە.

تەواوی بەنداوەكە 7 ملیار مەتر سێجا ئاو دەگرێت، لەكاتی دروستكردنی بەنداوەكەوەشدا تاوەكو ئێستا دوو جار و لە ساڵەکانی 1988 و 2019 سەرڕێژ بووە.

بەهۆی بارینی ئەم وەرزەی بارانبارینیشەوە، بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئاوی بەنداوی دووکان لانیکەم 4 مەتر بەرزبووەتەوە، بەڵام هێشتا زۆر دوورە لە سەرڕێژبوون.