بەفربارین ئاستەنگی هاتووچۆی لە ورمێ دروستکردووە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شەپۆلێکی بەفر و باران رووی لە بەشێکی رۆژهەڵاتی کوردستان کردووە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رێگەوبان و گواستنەوەی پارێزگای ورمێ دەڵێ، زۆربەی رێگەکان داخراون و داواش لە خەڵک دەکات، ''ئەگەر زۆر پێویست نەبێ هاتووچۆ نەکەن.''
 
رۆژی هەینی، 27-02-2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رێگەوبان و گواستنەوەی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە زۆربەی رێگەوبانی پارێزگاکە لەژێر کاریگەریی شەپۆلێکی بەفر و باراندان و ئاستەنگی هاتووچۆیان تێدا دروست بووە.
 
بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکە داوا لە خەڵک دەکات، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی کەشوهەوا، هاووڵاتییان تەنیا لە کاتی زۆر پێویستدا هاتووچۆ بکەن.
 
هاوکات بەهۆی زۆریی بەفرەوە، ئاستەنگی هاتووچۆ لەسەر رێگەی پیرانشار-دەروازەی سنووریی تەمەرچیان (حاجی ئۆمەران) دروستبوو و بە شێوەیەکی کاتی بەهۆی مانەوەی بارهەڵگرەکانەوە، داخرا.
 
لەو گرتەڤیدیۆیانەدا کە خەڵک تۆماریان کردووە، ژمارەیەک بارهەڵگر دەبینرێن کە لە رێگەی پیرانشار-تەمەرچیاندا ماونەتەوە و تیمەکانی شارەوانیش سەرقاڵی راماڵینی بەفر و کردنەوەی رێگەن.
 
هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی پیرانشاریش رایگەیاندووە، هاووڵاتییان بەهۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ، بە رێگەکانی پیرانشار-تەمەرچیان، پیرانشار-نەغەدە و پیرانشار-سەردەشتدا هاتووچۆ نەکەن. 
 
بەفربارینەکە زیاتر شارەکانی شنۆ، پیرانشار، چالدێران، ماکۆ، خۆی و ناوەندی پارێزگاکەی گرتووەتەوە کە بەگوێرەی کەشناسیی ورمێ، کاریگەرییەکانی تاوەکو رۆژی دووشەممە لەسەر ناوچەکە دەمێنێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەکاتی مەشق. وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

وەزارەتی پێشمەرگە: ئێستا لەمپەری بەردەم یەکخستنی پێشمەرگە لاچووە

دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، دەسەڵاتی ئۆپەراسیۆنی فەرماندەیی دەڤەرەکانی واژۆکرد و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانیش واژۆی لەسەر دەسەڵاتەکانی کارگێڕی، یاسایی و دارایی فەرماندەیی دەڤەرەکان کرد، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، لەمپەرەکانی بەردەم یەکخستنی پێشمەرگە لابراون و هەنگاوی ئەرێنی نراوە.