کەشناسیی عێراق: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەستەی کەشناسیی عێراق دەڵێ، شەپۆلی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی عێراق بەردەوام دەبێت.
 
عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو شەپۆلە بارانەی لە چەند رۆژی رابردوودا عێراقی گرتوەتەوە، ئێستا بەرەو ناوچەکانی رۆژهەڵاتی وڵات دەچێت؛ گوتیشی، "ئەمشەو و بەیانیی رۆژی شەممە، بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتی عێراق چڕ دەبێتەوە."
 
سەبارەت بە کەشوهەوای رۆژی یەکشەممە، گوتەبێژی کەشناسیی عێراق باسی لەوە کرد: "رۆژی یەکشەممە بارانبارین لە ناوچەکانی باکوور و هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران لە پارێزگاکانی رۆژئاوای وڵات."
 
بە گوتەی جابری، ئەم ناسەقامگیرییەی کەشوهەوا سەرچاوەکەی نزمەپاڵەپەستۆیەکی رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاستە. 
 
بە گوێرەی راگەیێندراوی ئەمڕۆ هەینی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە 24 کاژێری رابردوودا زۆرترین بڕی باران لە قەزای کفری باریوە کە 76 ملیمەتر بووە، هەروەها لە سەنتەری هەولێر 53.4 ملیمەتر، لە سەنتەری سلێمانی 48.5 ملیمەتر، لە سەنتەری دهۆک 27.3 ملیمەتر و لە سەنتەری هەڵەبجە 26.5 ملیمەتر باران باریوە.
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان لەبارەی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی رایگەیاندووە: "ئەمڕۆ کەش باراناوی دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێ، لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان لێزمەباران دەبارێ. هەروەها بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان دەبارێت".
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەیەوە، کەشناسی رایگەیاند، "نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕ پچڕی دەبارێ".
 
ئاسۆ کەمال، شارەزای کەشناسی، بە رووداوی گوت، "پێشبینی دەکرێ شەپۆلی بارانبارین تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە بەم شێوەیە بەردەوام بێت و بارانی پچڕ پچڕ لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دا دەبارێ."
 
ئەو شارەزا کەشناسییە دەڵێت، سبەی و دووسبەی بارانبارینی بەهارە و تاوەباران بەردەوام دەبێت و رەنگە لە هەندێک ناوچەکە تاڕادەیەک چڕ بێت، بەڵام بەگشتی بارانەکە بەهارەیە و پچڕ پچڕە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوتابییەک دەچێتە قوتابخانە؛ وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

یەکشەممە دەوامی ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە

هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بڕیاریاندا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بەڕووی قوتابیان و خوێندکاراندا بکرێنەوە.